مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌پارێزگاری موسڵ كرد
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا،پارێزگاری موسڵ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به بۆنه‌ی ئه‌م دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یه و هیوای خواست كه ببێته ده‌ستپێكێكی به هێز بۆ په‌یوه‌ندی باشتر له‌نێوان پارێزگای موسڵ و هه‌رێمی كوردستان.
پارێزگاری موسڵ تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك و ڕایگه‌یاند،ئێمه هه‌میشه به‌چاوی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و شانازیش ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه هیچ كاتێك به‌شدار نه‌بوین له‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كراون و هه‌میشه خۆمان به قه‌رزاری بارزانی نه‌مر ده‌زانین كه بناغه دانه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان كورد و عه‌ره‌ب بووه له عێراق و ڕێگه‌ی نه‌داوه كێشه‌ی حكومه‌ته‌كانی عێراق و تاوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌كورد،ببێته كێشه‌ی نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پارێزگاری موسڵ ڕایگه‌یاند، ڕاسته له قۆناغه‌كانی ڕابردوو هه‌ڵه له كاره‌كان هه‌بووه، به‌ڵام هیوادارین له ده‌ستپێكی قۆناغی نوێی كاركردن به گفتوگۆ و له‌یه‌ك گه‌یشتن چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو بابه‌ته هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان بدۆزینه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی وێڕای به‌گه‌رمی به خێرهێنانی پارێزگاری موسڵ ڕایگه‌یاند،ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان گرفتی شه‌خسیمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌بووه و بۆ ئێمه كێشه‌ی ناوچه جێ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و چاره‌سه‌ریان به پێی ماده‌ی سه‌دو چلی ده‌ستور و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیان له‌و بابه‌تانه بوون كه ویستومانه به ڕێگا چاره‌ی دروست و لێك گه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی گوتی،ئێمه هیوامان خواستووه ئه‌سیل نوجێفی خۆی به پارێزگاری هه‌موو پێكهاته‌كانی موسڵ بزانێ و پێمان وایه ده‌توانێ له پێگه ئیداریهكهی خۆیه‌وه وه‌ك هاوڵاتی خاوه‌ن ماف سه‌یری هه‌موو دانیشتوانی موسڵ بكات.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارێزگای موسڵ و هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند، له‌نێوان پارێزگای موسڵ و هه‌رێم خاڵی هاوبه‌ش زۆرن تا خاڵی جیاوازی،بۆیه ده‌بێت له‌م خاڵه هاوبه‌شانه‌وه له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و هاوسنووری پارێزگاكان و په‌یوه‌ندیه‌كی باشتر دابنێین و هه‌وڵبده‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورو گفتوگۆ ل خاڵه جیاوازه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ین،دوایین ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و چاره‌سه‌ر كردنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌چاره‌سه‌ر نه‌ك گرفت.
هه‌ر له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی دیكه ئاڵ‌و گۆڕكراو مه‌سرور بارزانی پارێزگاری موسڵی ڕاسپارد تا پیرۆزبایی له ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بگه‌یه‌نێت و هیوای خواست ئه‌ویش له‌و پۆسته‌دا ڕۆڵی باشتر بگێڕێت.
