بالیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان عێراقی له قه‌یران رزگار كرد
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، بالێۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه عێراقی له ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسیی رزگار كرد
دانایی فه‌رِ ، پێشنیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ(چوارشه‌ممه)،له ته‌ڵاری كۆنسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری هه‌ولێر سازدا، رایگه‌یاند\"دروست بوونی حكوومه‌تی نوێ عێراق ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئارامی و ئه‌منی له‌عێراق، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌نگاو بنێت بۆ جێ به‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاولاَتیان\"".
له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستانیش وتی\"" كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحالی خۆی ده‌ربرِیوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق رێكبكه‌ون\"".
روونیشیكرده‌وه\"" كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ته‌داخولاتێك له كاروباری ناوخۆی عێراق ناكات، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ناوخۆی عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو كار بۆ به‌ره‌و پێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ین، كۆماری ئیسلامی ئێران پتر له 1400كیلۆمه‌تر سنورمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، بۆیه ئێمه‌وه ئاسایشی عێراق به‌هی خۆمان ده‌زانین له‌به‌رئه‌وه ئارامی عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه\"".
سه‌باره‌ت به بلاَوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ماڵپه‌رِی ویكیلیكس باڵیۆزی ئێران له‌عێراق وتی\"" ئه‌وه‌ی له‌و ماڵپه‌رِه بلاَوده‌بێته‌وه ئێمه نه‌ته‌ئیدی ده‌كه‌ین و نه رِه‌تیشی ده‌كه‌ینه‌وه، رِاگه‌یاندنه‌كان ده‌یانه‌وێت كێشه دروست بكه‌ن، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین نه‌یه‌ڵین ئه‌م كێشه‌یه دروست بێت، چونكه ئێمه خوازیاری په‌یوه‌ندی زیاترین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌رِووی بازرگانی و ئابووری و سیاسی به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین\"".
له‌باره‌ی پێدانی ڤیزه به هاووڵاتیان، رایگه‌یاند\"" ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه ڤیزه له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق نه‌مێنێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش باس كردووه، چونكه هاتوو چۆیه‌كی زۆر له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق هه‌یه، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 3ملیۆن گه‌شتیار له‌نێوان هه‌ردوولا هاتوو چۆی كردووه، 1ملیۆنیان عێراقی بوونه و 2 ملیۆنه‌كه‌ی تر ئێرانی\""."
