به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت روونیكرده‌وه كه ته‌نها 18 ووڵات به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم هه‌یه
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه گوتى به‌هۆى پێگه و بایه‌خى هه‌رێمى كوردستان، له‌به‌ربوونى جموجۆڵى بازرگانی فراوان و بارى ئارام و سه‌قامگیرى هه‌رێم، پێشبینى ده‌كه‌ین ژماره‌ى نوێنه‌رایه‌تى ووڵاتانى بیانى له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد بكات، چونكه هه‌ر یه‌ك له ولاَتانى ئه‌رده‌ن و لیبیا و رۆمانیا و بیلاروسیا و كرواتیا و جۆرجیا و لوبنان و به‌رِازیل ئاماده‌یى خۆیان نیشانداوه بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماسى له هه‌رێم، ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌ئارادان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ر یه‌ك له ولاَتانى ئه‌مه‌ریكا و ئیتاڵیا.
هاوكات فه‌لاح مسته‌فا زیادبوونى به‌رده‌وامى ژماره‌ى كونسوڵگه‌رى ووڵاتانى بیانى له هه‌رێم به سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى هه‌رێم و ده‌ستكه‌وتێكى گرینگ وه‌سف كرد، كه ئه‌ویش ده‌بێته هانده‌رێكى به‌هێز بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى بۆ ئه‌وه‌ى كار‌و پرۆژه‌ى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش بایه‌خى تایبه‌تى له بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیاترى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
به‌رِێزیان ئه‌وه‌شى خسته‌رِوو هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه بۆ بره‌ودان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی سیاسى و ئابوورى و كه‌لتورى له‌گه‌ڵ ووڵاتانى جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى دوولایه‌نه.
جێگه‌ى باسه ووڵاتانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان به‌چه‌ند ئاستێكى جیاواز نوێنه‌رایه‌تى خۆیان كردووه‌ته‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
• كونسوڵگه‌رى گشتى
1. كۆمارى رِووسیاى فیدراڵ.
2. كۆمارى ئیسلامى ئێران.
3. كۆمارى فه‌رِه‌نسا.
4. كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ.
5. كۆمارى توركیا.
6. شانشینى یه‌كگرتوو (به‌ریتانیا).
• كونسوڵگه‌رى
1. كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى.
2. شانشینى سوید كه له‌لایه‌ن كونسوڵێكى فه‌خریه‌وه سه‌رپه‌رشتى كاره‌كانیان ده‌كرێت.
3. شانشینى هۆڵه‌ندا كه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌و ووڵاته له به‌غدا سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و له چاوه‌رِوانى دانانى سه‌رپه‌رشتیارێكى تازه‌دان.
• نووسینگه‌ى باڵیۆزخانه
1. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا (تیمى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى هه‌رێمى) كه برِیار وایه بكرێته كونسوڵگه‌رى گشتى.
2. كۆریاى باشور.
• نووسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و بازرگانى باڵیۆزخانه.
1. كۆمارى یۆنان (نوسینگه‌ى بازرگانى).
2. كۆمارى نه‌مسا (نووسینگه‌ى بازرگانى).
3. كۆمارى چیك (نوسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى).
4. كۆمارى ئیتاڵیا (نوسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى) كه برِیار وایه بكرێته كونسوڵگه‌رى.
• كونسوڵى فه‌خرى
1. شانشینى ئیسپانیا.
2. وڵاتى یابان.
3. شانشینى دانمارك.
