سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتی میسر ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتی كۆماری میسری عه‌ره‌بی كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م كونسوڵی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری و پشتگیریكردنی له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و سوپاسی سه‌رۆك محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی كۆماری میسری عه‌ره‌بی كرد له به جێهێنانی به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌یه‌كی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌م هه‌نگاوه‌شی به قۆناغێكی تازه دانا له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولاو ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شی به په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی وه‌سفكرد.
له به‌رامبه‌ردا كونسوڵی گشتی میسر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به دامه‌زراندنی له هه‌رێمی كوردستاندا و هیوای خواست كه به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بتوانێ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی میسر بگه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رز.
باسكردنی بارودۆخی عیراق و سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو ، له‌م رووه‌وه كونسوڵی گشتی میسر ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌رز نرخاند و به هۆكارێكی سه‌ره‌كی دانا له رزگاركردنی عیراق له‌و قه‌یرانه سیاسییه ئاڵۆزه‌ی كه تێی كه‌وتبوو.
