سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێشوازیكردن له ئاواره مه‌سیحییه‌كان راسپارد
ئه‌مه‌و بۆ راپهرِاندنی كاروباره‌كان وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێ سپێردراوه، كه وێرِای ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌زیری گواستنه‌وه وگه‌یاندن تێیدا ئه‌ندامه ونوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده وفه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكانی هه‌ولێر وسلێمانی ودهۆكیش نوێنه‌ریان له لیژنه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه، كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه، بۆی هه‌یه به پێی پێویست نوێنه‌ری كه‌نیسه ورێكخراوه مه‌سیحییه‌كان له لیژنه‌كه‌دا به‌شدار بكات.
