شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی راسپێردراو نوری مالیكی ده‌ستی به یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتی به ژماره‌یه‌ك شاره‌زاو بیرمه‌ندانی عێراقی به‌ستووه به ئامانجی سه‌ركه‌وتنی نه‌خشه‌ی به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت كه چاوه‌رِوان ده‌كرێ له ماوه‌ی كه‌می داهاتوودا پێكبهێنرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌عد مه‌تڵه‌بی دووپاتی كرده‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوو مالیكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له شاره‌زاو بیرمه‌ندو رۆشنبیرانی عێراقی كۆبۆته‌وه به ئامانجی دارِشتنی نه‌خشه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی، مه‌تله‌َبی باسی له‌وه‌كرد ئیئتیلافی ده‌ولڕه‌تی یاسا باوه‌رِێكی ته‌واوی به به‌شداریكردنی رۆلێی شاره‌زازو بیرمه‌ندان و رۆشنبیرانی عێراقی له پێكهینانی حكومه‌تدا، كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێ حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و كارا پێكبهێنرێت و هه‌ڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشوو دووباره نه‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز رایگه‌یاند رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌به‌ستێت، گوتیشی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پێشنیاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ دابه‌شكردنی كورسی وه‌زراه‌ته‌كان له سه‌ر بنه‌مای خاڵ و ده‌ستكه‌وتی كورد له وه‌زراه‌ته‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ر بنه‌مای خاڵ دابه‌ش ده‌كرێن، به گوێره‌ی پێشنیاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، سێ خاڵ بۆ وه‌زراته‌كانی ده‌وڵه‌ت، هه‌شت خاڵ بۆ وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان، چوار خاڵ بۆ وه‌زراه‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان، پێنج خاڵیش بۆ وه‌زراه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان، گوتیشی تا ئێستا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له باره‌ی ئه‌و دابه‌شكردنه هه‌ڵوێستی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه ئه‌وه‌ی گوتراویشه لێدوانی تاكه كه‌سی بوونه، روونیشی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌واوی پرسی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
