عه‌بدولئیلا كازم بۆ گولاَن: به‌سرا به‌هه‌ڵكردنى 1000 ئالاَى كوردستان رێز له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى بارزانى ده‌گرێت
عه‌بدولئیلا: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه بریتییه له شهكاندنهوهى 1000 ئالاَى كوردستان له به‌سره و كۆكردنه‌وه‌ى 1000 ئیمزا بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى سه‌رپه‌رشتى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كوردستان له به‌سره له‌لایه‌ن خه‌ڵكی به‌سره‌و به‌سه‌رپه‌رشتی تارق هاشمی ئه‌نجامدراوه..
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و دیمانهیهیه كه گوڵان كه‌له‌گه‌ڵ وته‌بێژی تارق هاشمی رۆژىك پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجامی داوه:
گوڵان: گویبَیستى لێدوانى بهرِێز عه‌للاوى ده‌بین كه لیستى ئه‌ل عێراقیه به‌شدارى له حكومه‌تدا ناكات، ئه‌گه‌رچى ئیسلاَحى رِێشهى نه‌كرێت و دووباره رِێككهوتن نه‌كرێته‌وه، ده‌مانه‌وێت رِاى بهرِێزتان وه‌ك وته‌بێژ به ناوى بهرِێز هاشمیه‌وه وه‌ربگرین له باره‌ى ههڵوێتى ئه‌ل عێراقیه، ئایا به‌شدارى ده‌كات له پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌شداری كردنه‌كه‌ى چۆن ده‌بێت، به تایبه‌تى باس له‌وه ده‌كرێت ئێوه به نیازى هێنانه‌دى گۆرِانكارى رِێشهیین؟
عه‌بدولئیلا كازم: ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ست بێت به به‌شدارى كردنه‌وه، من پێم وایه ئێمه له‌م رِووهوه هه‌نگاوى باش چوینهتهپێش و له‌و باوهرِهدانیم دووباره هه‌نگاو بۆ دواوه ههڵبگرێنهوه، واته ئه‌ل عێراقیه به‌شدارى ده‌كات، بهلاَم رِهنگه سه‌رۆكى ئه‌م لیسته هه‌ندێ تهحهفوزات و سه‌رنجى هه‌بێت، ئه‌مه‌ش شتێكى رِهوایه. له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ و كۆشش هه‌یه بۆ گۆرِانكارى كردن له هه‌ندێ بواردا، ئه‌ویش به ئارِاستهى ئیجابیدا. من حاڵى حازر له به‌سره‌م و ئه‌وه‌م به‌دى كرد كه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى ئیجابى هه‌بووه و خه‌ڵكى ئه‌م شاره تێرِوانینێكى ته‌واو ئیجابیان هه‌یه بۆى، من به حوكمى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌سره‌م و هه‌روه‌ها وه‌ك وته‌بێژى بهرِێز هاشمى هه‌ڵده‌ستم به رِێكخستنى هه‌ڵمه‌تێك بۆ هه‌ڵدان شهكاندنهوهى 1000 ئالاَى كوردستان له به‌سره و كۆكردنه‌وه‌ى 1000 ئیمزا بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى سه‌رپه‌رشتى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كوردستان له به‌سره، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سبه‌ینێ له به‌یانیه‌كه‌یدا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش وه‌ك ته‌قدیركردن و نرخاندنى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى به‌رێز مه‌سعود بارزانى.
گوڵام: ئایا ئه‌م جاره‌یان بهرِێز هاشمى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار یان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت؟
عه‌بدولئیلا كازم: ئارِاستهى گشتى له ناو ئه‌ل عێراقیه و كوتله سیاسیه‌كانى دیكه‌دا ئه‌وه‌یه پۆستى پێش‌و وه‌رده‌گرێته‌وه.
گوڵان:ئایا عێراقیه چ پۆستێكى سیادى وه‌رده‌گرێت له وهزراهتهكاندا؟
عه‌بدولئیلا كازم: ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه قابیلى گفتوگۆ و ته‌واوفوق و رِێككهوتنه، له‌و باوهرِهدانیم ئه‌مه ببێته گرێكوێره و قه‌یرانێكى گه‌وره و پێم وایه كوتله سیاسیه‌كان ده‌توانن ته‌جاوزى ئه‌و سه‌رنجانه بكه‌ن كه هه‌یانه تواناى لێكنزیكبونهوهیان هه‌یه له یه‌كترى.
گوڵان: ئایا باوهرِت وایه پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه دووباره سیاسیه‌كان بگهرِێنێتهوه بۆ ململانێ و ناكۆكى له‌گه‌ڵ یه‌كدا؟
عه‌بدولئیلا كازم: من پێشبینى ئه‌مه ناكه‌م، پێم وایه كاروباره‌كان رِهوتێكى باشیان گرتۆته‌به‌ر و مه‌سه‌له‌كان به ته‌واوفوق كۆتاى پێدێت.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ رِێزلێنانه له‌م ده‌ستپێشخه‌ریه و ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌كى سروشتیه بۆ تهقدیركردنى ئه‌م هه‌وڵه نیشتمانیه و هه‌روه‌ها خواستێكى رِاستهقینهیه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغێكى دیكه له هاوكارى كردنى یه‌كترى و سوود وه‌رگرتن له رِاى گشتى هه‌ردولا كه به ئیجابیه‌وه بۆ یه‌كتر دهرِوانن به چه‌شنێك سوود به هه‌مو لایه‌ك و به خه‌ڵكى به‌سره و كورستان بگه‌یه‌نێت.
