قه‌زافی: نابێت ولاَتانى عه‌ره‌بی رِێگربن له سه‌ربه‌خۆیی كورد
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى لیبیا له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌ربه‌خۆیی كوردى به رِه‌وا و مافێكى ئه‌و نه‌ته‌وه ده‌زانێت، و رِه‌خنه‌ى له‌و ولاَتانه گرت كه رِێگرى له سه‌ربه‌خۆی كورد ده‌كه‌ن.
(موعه‌مه‌ر قه‌زافی) سه‌رۆكى لیبیا رِایگه‌یاند:
پێویسته سه‌رجه‌م ولاَتانى عه‌ره‌بی رِێگر نه‌بن له سه‌ربه‌خۆیی كورد و مافی سه‌ربه‌خۆیی به كورد رِه‌وا ببینن و دان به سه‌ربه‌خۆى كورد بنێت.
گوتیشى: ده‌بێت عه‌ره‌ب یه‌ك ده‌نگ بێت و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت له پرسه‌كاندا و یه‌كرِیزى خۆى بپارێزێت، و مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر پێشێل نه‌كات و رِێگرى نه‌كات له سه‌ربه‌خۆیی كورد كه مافێكى رِه‌واى خۆیانه.
شایانى باسه موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا تاكه سه‌ركرده‌ى عه‌ره‌به كه دان به‌سه‌ربه‌خۆیی و مافی كورد ده‌نێت و به‌رگرى لێده‌كات و، لەماڵپەڕە تایبەتەكەی خۆشی‌دا زمانی كوردی وەك یەكێك لەزمانەكانی ماڵپەڕەكە بەكارهێناوە.
