راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى (ى.ن.ك) به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
هاووڵاتیانی به‌رِێزی عیراقء كوردستان
دوای چه‌ندین مانگ له دان وستانی نێوان فراكسیۆنه عیراقییه‌كان ودروستبوونی ده‌یان گرێ وكۆسپ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، به جۆرێك كه له زۆر لاوه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا كه عیراقیه‌كانءسه‌ركرده عیراقییه‌كان نه‌توانن ئه‌و قه‌یرانه تێپه‌رِێنن ءوڵات دووچاری قه‌یرانی ده‌ستووری ببێ، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئیراده‌ی عیراقییه‌كان به گشتی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپءته‌گه‌رانه‌دا زاڵ بوو، كه پرۆسه‌كه‌ی بۆ چه‌ندین مانگ دواخست. له‌و باره‌وه، پێویسته ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بنرخێنین، كه بێگومان، هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری عیراق كه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدارو كاران، دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا مامه‌ڵه‌یان كرد‌و به ئامانجی سه‌رخستنی هاوكاربوون. ده‌سپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، هاوكات كه عیراقی له قه‌یرانێكی قووڵ ده‌ربازكرد، ئه‌و راستییه‌شی جارێكی دیكه سه‌لمانده‌وه، كه كورد، وه‌ك هه‌میشه به‌شێك نه‌بووه له كێشه‌كانی عیراق، به‌ڵكو هه‌رده‌م به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ر.
به‌و بۆنه‌یه‌وه، به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، سوپاسی به‌رِێز سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی عیراق وكوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراقیان كرده ئامانجی سه‌ره‌كی خۆیانء سه‌ره‌نجام، پێكه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وافوقی هه‌موو ئه‌وكێشانه‌یان چاره‌سه‌ركرد كه بوبونه رێگر له‌به‌رده‌م دیاركردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق. ئه‌م رووداوه‌ش، ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه، كه عیراقییه‌كان، سه‌ره‌رِای هه‌بوونی بیرورِای جیاوازیش، ده‌توانن له پێناوی ئاینده‌یه‌كی رووناكتر، بۆ عیراقی فیدرالءدیموكراتء فره‌یى، پێكه‌وه بیربكه‌نه‌وه‌و كار بكه‌ن، پێكه‌وه‌ش له راپه‌رِاندنى ئه‌ركه‌كانى حكومه‌تێكى نیشتمانى هاوبه‌شدا، سه‌ركه‌ون.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی عیراقءكوردستان ده‌كه‌ین، هه‌ر له پێناوی ئه‌وانیشدا، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه عیراقی و كوردستانیه‌كان كار ده‌كه‌ین تا حكومه‌تی داهاتووی عیراق، له ماوه‌ی ده‌ستووری خۆیدا، هه‌موو ئیمكانیاته‌كانی له پێناوی باشتركردنی ژیان وگوزه‌رانی هاووڵاتیانی عیراق بخاته‌گه‌رِ، به هه‌موو نه‌ته‌وه، ئاین، مه‌زهه‌ب، چین و توێژه‌كانی، له پێناوی بنبرِكردنی تیرۆر‌و نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌ی كه گرووپه تیرۆریسته‌كان له عێراقى فیدراڵی سه‌روه‌ری وڵات و له سه‌روماڵی هاووڵاتیانی ئه‌كه‌ن.
هاووڵاتیانی تێكۆشه‌ری كوردستان! پێویسته له‌و بۆنه‌یه‌دا به روونی ئه‌وه‌ش بڵێین: كه یه‌كرِیزی لایه‌نه‌كانی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌كوردستانیه‌كان و هاوپه‌یمانیی نێوان یه‌كێتیءپارتی، كه شێلگیرانه پشتیوانیان له ده‌سپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد، هه‌وێنی ئه‌وسه‌ركه‌وتنه بوو، كه له‌رِاستیدا سه‌ركه‌وتنی عیراق و كوردستان بوو پێكه‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌لێكى له‌بار ده‌رِه‌خسێنآ بۆ پابه‌ندبونى زیاتر به ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق، بۆ هه‌موو عێراقى فیدرالڕ، كه بێگومان جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (140)ى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، گه‌وهه‌رى داخوازییه پێشكه‌شكراوه‌كانى هێزه كوردستانیه‌كانه، بۆ چۆنیه‌تى رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانء سه‌ركه‌وتنى كابینه‌ى نوآء باقى رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌لڕ لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراقدا.
مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
11/11/2010
