گوڵ: هه‌مو كه‌سێك مافی خۆیه‌تى به‌ كوردى به‌رگرى له‌خۆی بكات له‌دادگا

گوڵ: هه‌مو كه‌سێك مافی خۆیه‌تى به‌ كوردى  به‌رگرى له‌خۆی بكات له‌دادگا

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌ره‌وپێشچونى دیموكراسی له‌ توركیا به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ توركیا به‌ره‌وپێشچونى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌چاو سالاَنى رِابردو، و ئابورى توركیا گه‌شه‌ى سه‌ندوه‌.

(عه‌بدولاَ گوڵ) سه‌رۆك كۆمارى توركیا رِایگه‌یاند:
دور له‌ مه‌رامى سیاسی تاوانباران ده‌توانن له‌ دادگاكانى توركیا به‌زمانى دایك به‌رگرى له‌ خۆیان بكه‌ن.

ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركیا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دادگایی كردنى 151 سیاسه‌تمه‌دارى كورد له‌ شاری دیار به‌كر كه‌ رِه‌تیان كردوه‌ جگه‌ له‌ زمانى كوردى به‌هیچ زمانێكى تر به‌رگرى له‌خۆیان بكه‌ له‌ دادگا.

گوتیشى: كورد به‌شێكن له‌ توركیا و وه‌كو گه‌لێكى تر سه‌یری كورد ناكه‌ین به‌ڵكو كورد خزم و كه‌سى ئێمه‌ن.

شایانى باسه‌ عه‌بدولاَ گوڵ خه‌لاَتى (پیاوى ده‌وڵه‌ت)ـى بۆ ساڵى 2010 وه‌رگرت كه‌ سالاَنه‌ كۆمه‌ڵه‌ى \"چاسام هاوه‌س\"" دابه‌شى ده‌كات له‌ ولاَتى به‌ریتانیا.
"
Top