ره‌واندوزی ره‌تی ده‌كاته‌وه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به ده‌ست ئه‌لعێراقییه‌وه بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فریاد ره‌واندوزی ره‌تی كرده‌وه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به ده‌ستی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌وه بێت.
پێشتر له چه‌ند لێدوانێكی جیاجیادا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێداگریان له‌وه ده‌كرد كه ته‌نیا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌توانێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوایان له كورد ده‌كرد هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقییه ببه‌ستێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ره‌واندوزی دووپاتی كرده‌وه كورد ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌ری ته‌واوی پرسی ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه بكرێت، بۆیه ئه‌و پرسه تایبه‌ت نیه به كوتله‌ی ئهلعێراقییهوهو ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و كوتلهیهوه ده‌گوترێ گوایه كلیله‌كه به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌یه قسه‌ی نا واقیعی و دوور له راستین، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا ئێستا ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وامن به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئه‌و خالاَنهی كورد به كرِۆكی داواكارییه‌كانی ده‌زانێت، روونیشی كرده‌وه له گرنگترین ئه‌و خالاَنهی كه جێگه‌ی ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه پرسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووره.
