دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێدا
كه‌مێك له مه‌وبه‌ر له شوێنی حه‌وانه‌ی رێزدار نێچیرڤان بارزانی، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ریم سنجاری، پێشوازیان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ كرد كه به‌ره‌به‌یانی ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ دووپاتی كرده‌وه ئامانجی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شكردنی زیاتری هه‌وڵه‌كانی توركیایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و له میانی مانه‌وه‌یدا دوو كۆبوونه‌وه گرێده‌دا یه‌كیان له هه‌ولێرو ئه‌ویدیكه له به‌غدا، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌نكه‌ره به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات به تایبه‌ت ئاره‌زوو ده‌كات هه‌موو كوتله براوه‌كان به‌شداربن له حكومه‌تی نوێ‌دا كه ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كی تێدایه.



