سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئیئئتیلافی كوردستانی كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ر پێنج لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گوڵان میدیای راگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌رِێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێنج حیرزبه‌كه له شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه و، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كانی ئیئتیلافی كوردستانی چه‌ند رۆژی رابردوو راڤه‌ده‌كه‌ن.
فوئاد حسێن گوتیشی: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌یوه‌ندی ئیئتیلافی كوردستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كانن و، دووایین رێكه‌وتنی نێوان كوتله‌كان تاووتوێ ده‌كرێن.
