ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ ده‌گاته هه‌ولێر
برِیاره ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ به سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و پاشانیش له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدا بهرِێبكهوێ.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ری گولاَن میدیای رایگه‌یاند ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه ئۆغلۆ له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و له میانی مانه‌وه‌یشی چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌كه‌وێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د ئۆغلۆو مسعود بارزانی به یه‌كه‌وه چه‌ند پرس و ته‌ورێك تاوتوێ ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگر به‌سته یهكلایهنهكهی پارتی كرێكارانی كوردستان و دوا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، روونیشی كرده‌وه دوای ته‌واوبوونی چاوپێكه‌وتنه‌كه ئۆغلۆ به‌ره‌و به‌غدا بهرێدهكهوێ.
پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بلاَویانكردهوه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكیان كردووه.
