ئەم بەیانییە: 3 تەقینەوە كەركوك دەهەژێنێ
كاتژمێر 6,5 ی ئه‌م به‌یانییه له شاری كه‌ركوك له‌ئه‌نجامی 3 ته‌قینه‌وه له گه‌ءه‌كه كوردنشینه‌كان شاره‌كه ده‌هه‌ژێت
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌منی شاری كه‌ركوك، ئه‌مرِۆ شه‌ممه كاتژمێر 6,5 ی سه‌ر به‌ره‌به‌یان، سێ ته‌قینه‌وه له شوێنه جیاجیاكانی ناو شاری كه‌ركوك روویاندا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی ئازادی عه‌قید بیستون قه‌فاری رایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ كاتژمێر 6 و پێنج خوله‌ك سێ ته‌قینه‌وه‌ی له سه‌ر یه‌ك كه هه‌رسێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوكات بوون، له هه‌ردوو گه‌رِه‌كی ئیمام قاسم و گه‌رِه‌كی شۆرجه روویانداوه.
قه‌فاری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له نزیك ماڵی به‌رِێوه‌به‌ی ناحییه‌ی قادر كه‌رم فه‌لاح محه‌مه‌د و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له له نزیك ماڵی به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحییه‌ی سه‌رگه‌رِان دانیال جه‌بار له گه‌رِه‌كی ئیمام قاسم و ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌میش له شه‌قامی كۆرنیش له گه‌رِه‌كی ئیمام قاسم له نزیك ماڵی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دلێر قادر روویاندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك عه‌مید سه‌رحه‌د قادر رایگه‌یاند به گوێره‌ی دوا زانیارییه‌كان به هۆی هه‌رسێ ته‌قینه‌وه‌كه تا ئێستا 15 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك كراون، روونیشی كرده‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێلی هاولاَتیان كه‌وتووه.
