گوڵ: پێشوازى له ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كه‌م
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك كۆمارى توركیا پێشوازى له ئاگربه‌ستى پارتى كرێكارانى كوردستان كرد و هیواى خواست ببێته هۆى ده‌ستبه‌رداربون له چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى.
(عه‌بدولاَ گوڵ) سه‌رۆك كۆمارى توركیا رِایگه‌یاند: پێشوازى له ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كه‌م و هیوادارم ببێته وازهێنانى یه‌كجارى له چه‌ك و ده‌ستبه‌رداربونى شه‌رِ و واز هێنان له‌و هه‌ڵه‌یه.
پارتى كرێكارانى كوردستان دواى كۆتایی هاتنى واده‌ى ئه‌و ئاگربه‌سته یه‌ك لایه‌نه‌ى رِایگه‌یاندبو ، ئاگربه‌سته‌كه‌ى تا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2011 درێژكرده‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان كرد و به‌هه‌نگاوێكى گرنگى ناوبرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به رِێگه‌ى ئاشتى.
(كاوه مه‌حمود) وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر جۆره هه‌نگاوێك ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌رِێگه‌یه‌كى ئاشتى، و پشتیوانى له‌و هه‌نگاوه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ین به درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ست، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا به‌رِێگه‌یه‌كى ئاشتى.
