په‌كه‌كه ئاگربه‌ستى درێژكرده‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌سته‌كه‌ى تا كۆتایی هاتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا درێژكرده‌وه كه برِیاره له‌مانگى ئازاری ساڵى 2011 ئه‌نجام بدرێت.
درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى پارتى كرێكاكرانى كوردستان دواى ئه‌وه‌هات كه له 1-11-2010 ماوه‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌ى كۆتایی هات كه تاك لایه‌نه رِایگهیاندبو.
په‌كه‌كه داواى له توركیا كرد كه ئاگربه‌ستى دو لایه‌نه رِابگهێنێت بهلاَم حكومه‌تى توركیا رِهتى كرده‌وه ئاگربه‌ست رِابگهێنێت و توركیا به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كانى بۆسه‌ر چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان و له‌سه‌ره‌تاى رِاگهیاندنى ئاگربه‌ستى پارتى كرێكارانى كوردستان تا ئێستا حكومه‌تى توركیا چه‌ندین هێرشى ئه‌نجام داوه و 25 گه‌ریلاى كوشتوه و زیاتر له 900 كه‌سی له‌ناو شاره‌كانى كوردستانى توركیا ده‌ستگیر كردوه به تۆمه‌تى بونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه.
