به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان ماڵی فه‌ره‌نسی بۆ كشتوكاڵ و ژینگه له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، ماڵی فه‌ره‌نسی بۆ كشتوكاڵ و ژینگه له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ماڵی فه‌ره‌نسی بۆ كشتوكاڵ و ژینگه ئان ماری ئیدراك وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌و بالیۆزی فه‌ره‌نسا له ئێراق و سه‌میر عه‌بدوڵلاَ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو كشتوكاڵ و ئاودێری حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی ولاَتی فه‌ره‌نساو هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون، له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا ماڵی فه‌ره‌نسی بۆ كشتوكاڵء ژینگه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوردستان و وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له‌نێو ته‌لاَری كونسوڵگه‌ریی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه
پاشنان وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند\"ماڵى فه‌ره‌نسى بۆ كشتوكاڵ و ژینگه له‌هه‌ولێر بۆ هه‌رێمى كوردستان و سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌بێت ، فره‌نسا یه‌كه‌م هێزى كوشتوكاڵیه له ئه‌ورووپادا، هه‌مووشمان ده‌زانین عێراق به‌تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌م زه‌مینه‌ى دانه‌وێڵه‌یه له رِۆژهه‌لاتى ناوه‌راست.، فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی خۆی نیشانده‌دا بۆ په‌ره‌پَدانى كشتوكاڵ له‌هه‌رێمى كوردستان و سه‌رتاسه‌رى عێراق ، وه بۆ هه‌ماهه‌نگى كردن هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى راهێنان و زانستى دابین ده‌كات، ماڵى فه‌ره‌نسی بۆ كشتوكاڵ و ژینگه له
هه‌ولێر ده‌بێته پردێك له نێًوان فه‌ره‌نساو به‌رهه‌مهێنه‌رو پیشه‌ییه‌كانى كشتو‌كاڵى له كوردستان و عێراقدا، هاوكات ئه‌و ماڵه ده‌بێته په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌كانى ناوخۆ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فه‌ره‌نسا له‌رێگاى چه‌ند كۆمپانیایه‌وكه‌وه پێداویستى دارایی پێشكه‌ش ده‌كات.
پاشان به‌رِێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند\"" پێشه‌كی به‌خێرهاتنی به‌رِێز خاتوو ئان ماری ئیدراك ده‌كه‌م وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نساء بالیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌رِێز كونسولی فه‌ره‌نساش ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌ره‌فه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندنین.
په‌یوه‌ندی گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه و هه‌میشه‌ش به شێوه‌یه‌كی دۆستانه بووه، هه‌میشه له هه‌موو سه‌ردانه‌كانمان بۆ پاریس هه‌ستی ئه‌وه‌مان كردووه كه سۆزێكی ته‌واو هه‌یه له فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی گه‌لی كوردستان، ئێمه ئه‌وه‌مان هه‌ست پێكردووه له سه‌رده‌می به‌رِێز جه‌نه‌راڵ دیگۆڵ و سه‌رۆك میتران و دۆستی شه‌خسیم ئێستا سه‌رۆك ساركۆزی\"".
هه‌روه‌ها وتی\"" سه‌ردانی من بۆ فه‌ره‌نسا له مانگی حوزیرانی رابردوو من پێموایه هه‌نگاوێكی زۆر زۆر گرنگ بوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵمیان، هه‌روه‌ها هه‌ر چاوه‌رِوانین ئه‌و ده‌رفه‌ته برِه‌خسێ هه‌ر وه‌كو جه‌نابی سه‌رۆك ساركۆزی به‌ڵێنی پێدام سه‌ردانی كوردستان بكات و لێره پێشوازی لێ بكه‌ین، برِیاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو بوارێكدا زۆر به گه‌رمی به‌ره‌وپێ بچین بۆ دامه‌زراندنی چاكترین په‌یوه‌ندی له گه‌ل فه‌ره‌نسا له هه‌موو بوارێكدا\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌مرِۆش كه من لێره ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌یه نیشان بده‌م كه ئێمه چه‌ند گرنگی به بواری كشتوكاڵ ده‌ده‌ین، ولاتی ئێمه زۆر له باره بۆ به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و كشتوكاڵیش سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ژیانه بۆ میلله‌تی ئێمه، به حكومی ئه‌و ئه‌زموونه زۆره‌و توانایه له بواری ته‌كنه‌لۆژیاهه‌یه‌تی وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌توانێت زۆر یارمه‌تی ئێمه بدات له‌م بواره‌دا،دووباره ده‌كه‌مه‌وه نه‌ك ته‌نیا له بواری كشتوكاڵ به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌شدا به گه‌رمی به خێرهاتنی كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كه‌ین و هانیان ده‌ده‌ین روو له كوردستان بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌كرێ
كوردستان ببێته پردێكیش بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێراق، جارێكی دیكه به گه‌رمی به خێرهاتنی جه‌نابی وه‌زیری بارزگانی و به‌رِێز سه‌فیر بۆ شاری هه‌ولێر\""."
