جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدیان بووه پشووی فه‌رمی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی‌بوو له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان و خاڵی دووه‌م بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه بریاری تایبه‌ت به‌دانانی جه‌ژنی ئێزیدییه‌كان به‌پشووی فه‌رمی له‌هه‌رێمی كوردستان و خاڵی سێیه‌م بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی له‌هه‌رێم و دوا خاڵیش تایبه‌تبوو به‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌كانی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان.
دواتر له‌كاتی خستنه‌رووی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه‌تایبه‌تبوو به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: به‌هۆی گفتوگۆكانی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه دانیشتنی ئه‌مرۆ له‌كاتی دیاریكراوی خۆی به‌رێوه نه‌چوو و دواخرا بۆ ئێواره، بۆئه‌وه‌ی زیاتریش گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و ماوه‌ی زیاتریش بدرێت به‌لایه‌نه‌كان پێشنیازێك هه‌یه بۆ دواخستنی گفتوگۆكانی ئه‌م پرۆژه یاسایه بۆ ماوه‌یه‌ك، كه له‌مانگێك زیاتر نه‌خایه‌نێت و ئه‌م پێشنیازه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه پێشنیازی دواخستنی گفتوگۆكانی پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مان كرا، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه ته‌نها 22ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو ره‌تكرایه‌وه.
دواتر خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، كه‌تایبه‌تبوو به‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه بریاری تایبه‌ت به‌دانانی جه‌ژنی ئێزیدییه‌كان به‌پشووی فه‌رمی له‌هه‌رێم و هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی وئه‌وقاف وكاروباری ئاینی راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی پرۆژه بریاره‌كه خسته‌روو، كه‌لیژنه‌ی یاسایی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی هه‌رێم سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ی بۆ پرۆژه‌كه كردبوو، بووه ره‌شنووسی كاری په‌رله‌مان، به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه داوای پشووی فه‌رمی بۆ جه‌ژنه‌كانی برایانی ئێزیدی ده‌كرێت، كه‌جه‌ژنه‌كانی \"جه‌مایی و جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدییان و جه‌ژنی هاوینه‌و جه‌ژنی به‌رۆژووبوون\"" له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌كاتی گفتوگۆكردنی پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشنیازكرا جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدییان كه‌ده‌كه‌وێته یه‌كه‌م چوارشه‌ممه‌ی نیسانی هه‌موو ساڵێك به‌ته‌قویمی شه‌رقی، ببێته پشووی فه‌رمی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم وئه‌و پێشنیازه‌ش به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان به‌و گۆرانكارییه‌وه سه‌رجه‌م خاڵ وبرگه‌كانی پرۆژه بریاره‌كه به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكران و جگه له‌جه‌ژنی سه‌ری سال كه پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم جه‌ژنه‌كانی تر تایبه‌ت ده‌بێت به برا ئێزدیه‌كان، به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی ئه‌و پرۆژه بریاره‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌برایانی ئێزیدیی كرد‌و ئومێدی خواست به‌خۆشی وئاشتییه‌وه ژیان ببه‌نه‌سه‌ر.
جێی ئاماژه‌یه پرۆژه بریاری تایبه‌ت به‌دانانی جه‌ژنی ئێزیدییه‌كان به‌پشووی فه‌رمی له‌هه‌رێم، له‌سێ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می چوار برگه‌بوو تایبه‌تیش بوو به‌دیاریكردنی جه‌ژنه‌كان و خاڵی دووه‌م وسێیه‌میش تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتای به‌دانیشتنه‌كه هێناو به‌ئاماده‌بووانی راگه‌یاند: دانیشتنی داهاتوو سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی سبه‌ی چوارشه‌ممه 27/10/2010، به‌رێوه ده‌چێت.
"
