مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له شاندێکی مامۆستا و قوتابیانی به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تیه‌کانی زانکۆی کراکۆڤی پۆلۆنی کرد
شاندی میوان چه‌ند رۆژێکه به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه له سه‌ر باری هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه ناوچه‌ییه‌کان له کوردستانن. هه‌ر له چوارچیوه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌شدا مه‌سرور بارزانی به تێروته‌سه‌لی زۆر لایه‌نی مێژووی نوێی کورد له عێراق و ناوچه‌که و ره‌وشی ئه‌مرۆی کوردی له هه‌رێمی کوردستان بۆ شانده‌که روون کرده‌وه. هه‌ر له‌م بواره‌دا به‌رێزیان وه‌لامی پرسیاره‌کانی مامۆستا و قوتابیانی دایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م شانده له سه‌ر بانگهێشتی یه‌کیه‌تی قوتابیانی کوردستان سه‌ردانی هه‌رێمیان کردووه و زۆربه‌ی ئه‌م قۆتابیانه‌ش نامه‌ی ده‌رچونیان له سه‌ر ره‌وشی کورد له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته.
له کۆتایی دیداره‌که‌شدا عرفان عه‌زیزی سکرتێری قوتابیان وێرای گه‌یاندنی سوپاسی شانده‌که بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌که، تیشکی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی و هاوکاریه دوولایه‌نه زانستیه‌کانیان له‌گه‌ل قوتابیانی زانکۆی ئاماژه‌پێدراو.
هه‌روه‌ها شانده‌که‌ش وێرای سوپاسیان بۆ سازدانی دیداره‌که ئۆمێدیان خواست به‌م لێک نزیکبوون و گفتوگۆیانه بتوانن باشتر له کێشه‌ی کورد نزیک ببنه‌وه و له ئاستی ئه‌کادیمیدا پێگه‌ی سیاسیی کورد له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا واقعیانه‌تر بخه‌نه روو.
