سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له د. ئه‌یاد عه‌لاوی و شاندێكی باڵای لیستی ئه‌لعیراقییه ده‌كات
له دانیشتنێكدا كه به ئاماده‌بوونی د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و ئه‌ندامانی شانده‌كه به‌رێوه‌چوو ، سه‌رۆك بارزانی وێرای به خێرهێنانی شاندی باڵای لیستی ئه‌لعیراقییه ، رایگه‌یاند كه ئامانج له‌م دانیشتنه بۆ ده‌رچوونه له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه عیراق تێی كه‌وتووه و ئاماده‌یی خۆێشی نیشاندا بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك كه ده‌بێته مایه‌ی له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی راسته‌قینه به شێوه‌یه‌ك كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق بكات به بێ په‌راوێز خستنی هیچ لایه‌ك.
د.ئه‌یاد عه‌لاوی ، وێرای سوپاسگوزاری خۆی و لیسته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی، ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بوه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی ترسناك و هه‌ستیار ، ترسه‌كه‌ش له‌وه‌دایه نه‌وه‌كو دوا كه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت به سلبی كار بكاته سه‌ر تێكرای پرۆسه‌ی سیاسی بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی نیشتمانی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێت پێویسته له واتای شه‌راكه‌ت تێبگه‌ین ، شه‌راكه‌ت نابێ هه‌ر به قسه بێت به‌ڵكو ده‌بێ شه‌راكه‌ت له بڕیار وه‌رگرتنی سیاسی ، به تایبه‌تی ستراتیژی بێت و مه‌رجه‌عیه‌تی هه‌موو عیراقییه‌كانیش ده‌ستووری هه‌میشه‌یی بێت و ئه‌و ده‌ستووره‌ش پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی كهموكۆڕییهكانیهتی ، به تایبه‌تی له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و رێكخستنیان به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ چه‌مكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بگونجێت و دیدێكی هاوبه‌شیش له لایه‌ن لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كان دروست ببێت سه‌باره‌ت به ئایندهی عیراق ، به تایبه‌تی پاش كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عیراقدا .
د.رافع ئه‌لعیساوی ده‌رباره‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دواو به ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی كاریگه‌ر و گرنگی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه لیستی ئه‌لعیراقییه پشتگیری لێ ده‌كات و ئاماده‌یه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌دا به مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی بووه.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی كوردیش رایگه‌یاند كه لیستی ئه‌لعیراقییه ئێستا دیدێكی نوێی سه‌باره‌ت به كارنامه‌كه هه‌یه و دیده نوێیه‌كه‌شی له كۆبوونه‌وه‌ی چوار لایه‌نه‌كه یان له په‌راوێزی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌خرێته‌ڕوو ، دیده نوێیه‌كه‌ش دیدێكی ئیجابیانهیه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئوسامه ئه‌لنجێفی وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه قۆناغی پێشوو زۆر هه‌ستیار و دژ به یه‌ك بوو ئه‌ویش بۆ كه‌شی باوی ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه .
ئێستا ئێمه له به‌رامبه‌ر قۆناغێكی نوێداین ، قۆناغی بونیادنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ كه هیواو خواستی هه‌موو عیراقییه‌كان دێنێته دی و چاره‌سه‌ری هه‌موو گیروگرفته‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری كوردستانی ، وێرای خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی لیستی ئه‌لعیراقییه ، رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌ڵوێسته هێشتا نه‌گه‌یشتوته ئاستێكی پێشكه‌وتوو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی د.عیساوی ده‌یڵێ كه گه‌یشتونه‌ته دیدێكی نوێ ئه‌مه دڵخۆشكه‌ره.
سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عیراقییه ده‌ربڕی و روونیكرده‌وه كه بوونی جیاوازی له چوارچێوه‌ی پێكه‌وه ژیان شتێكی سروشتییه و ده‌كرێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچووین ئه‌وه مه‌سه‌له‌كان ئاڵۆزتر ده‌بنه‌وه ئێمه په‌رۆشی پێكه‌وه ژیانین ، په‌رۆشی برایه‌تی كورد و عه‌ره‌بین و په‌رۆشی یه‌كێتیی نیشتمانین ، بۆیه پێمان وایه كه حكومه‌تی داهاتوو پێویسته حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی فیعلی بێت و هه‌موو پێكهاته سیاسیه‌كان له خۆ بگرێت و هیچ لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌ك نه‌یه‌ته فه‌رامۆشكردن .
ئه‌مه‌و له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ، هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی دیكه‌ی لیستی ئه‌لعیراقیه و شاندی دانوستانكاری كوردستانی وێرای خستنه ڕووی دیدو بۆچوونیان ، تیشك خرایه سه‌ر دوا بڕیاری دادگای ده‌ستووری سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنانی دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بنرێن و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناو سه‌رخستنی هه‌وله‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق.
