حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له‌به‌رامبه‌ر لادانی پرسیاری نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری دا
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر لابردنی برگه‌ی نه‌ته‌وه له‌فۆرمی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوواندا.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌په‌راوێزی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاوامیدیكا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له‌شاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی \" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له‌به‌رامبه‌ر لابردنی پرسیاری نه‌ته‌وه له‌فۆرمی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوواندا\""،روونیشیكرده‌وه\"" ئێمه نیگه‌رانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق، ئێمه پاپه‌ندین به هه‌لوێستی پێشووی خۆمان به‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان له‌ساتی دیاری كراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت\"".
وتیشی\"" حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت پرۆسه‌كه له كاتی ده‌ستنیشان كراوی خۆیدا به‌رِێوه‌بچێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر برِیاری له‌سه‌ر دراوه، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین له‌گه‌ل لایه‌نی په‌یوه‌ندار، چونكه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی گرنگه بۆ داهاتووی ئێستای عێراقء هه‌رێمی كوردستان\"".
"
