ته‌یفور: لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری، بۆ لێدانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووره
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له به‌یانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عارف ته‌یفور ره‌تی برِیاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراقی كرده‌وه به لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتووان، به جۆرێك له سه‌ره‌داوی دروست بوونه‌وه‌ی تائیفه‌گه‌ریشی له عێراق له قه‌ڵه‌مدا.
ته‌یفور لابردنی خانه‌ی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتووان به كارێكی نا به‌رپرسانه‌و نا یاسایی وه‌سف كرد به شێوه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی تائیفی و ره‌گه‌زی، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و جۆره كارانه زێده‌رِۆیی كردنه به سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌كان و جۆرێكی دیكه‌ی پیلانه بۆ لێدانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ماده‌یه پێداگری ده‌كات له سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه.
ته‌یفور دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌و كاره یاریكردنه به ئیراده‌و مافه‌كانی گه‌لی گه‌لی كورد، ته‌یفور هه‌رِه‌شه‌ی پاشه‌كشه‌ی كوردیشی كرد له به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیاره له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و برِیاره رانه‌گیرێ و هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
