سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تاوتوێی پرۆسەی دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ دەكەن

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تاوتوێی پرۆسەی دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ دەكەن
سەعات چواری ئێواری ئەمرۆ سێشەممە 19/10/2010 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەڵەفۆنی لە جۆزێف بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە پێگەیشت كە تیایدا سەبارەت بە رەوشی سیاسی ئەمرۆی عیراق و پرۆسەی دانوستانەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ و ئەو گۆڕانكارییە تازانەی كە لە هەڵوێستی لایەنە عیراقییەكان هاتوونەتە كایەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

جۆزێف بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سوپاسی هەوڵ و كاریگەری سەرۆك بارزانی كرد لە هەوڵدان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە و تێپەڕاندنی لەو تەنگژەیەی كە تێی كەوتووە بە تایبەتی پاش گەڕانەوەی بۆ وڵات و تەئكیدیشی كردەوە كە لە پەیوەندی و هەماهەنگی كردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی بەردەوام دەبێت.
Top