ئۆجه‌لان كۆتایی ئه‌م مانگه‌ وه‌ك دوا مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م حكومه‌تى توركیا داده‌نێت

ئۆجه‌لان كۆتایی ئه‌م مانگه‌ وه‌ك دوا مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م حكومه‌تى توركیا داده‌نێت

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌وڵى حكومه‌تى توركیای بۆ ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ به‌ پلان ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئیتر ئاماده‌نیه‌ ببێته‌ به‌شێك له‌و پلانه‌ى حكومه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان.

(عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان) سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌رِێگه‌ى چاوپێكه‌وتنى هه‌فتانه‌ى به‌ پارێزه‌ره‌كه‌ى رِایگه‌یاند:
4 ساڵه‌ حكومه‌تى توركیا داوام لێده‌كات كه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌ست رِابگه‌ێنێت و كۆتایی به‌شه‌رِ بهێنێت به‌لاَم تائێستا حكومه‌تى توركیا هیچ هه‌نگاوێكى جدى نه‌ناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد.

گوتیشى: ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تى توركیا هیچ وه‌لاَمێكى بۆ ئاگربه‌سته‌كه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان نه‌بێت ئیتر ئاماده‌نیم ته‌داخول له‌و كێشه‌یه‌ بكه‌م و سه‌ركردایه‌تى پارتى كرێكارانى كوردستان خۆیان برِیار ده‌ده‌ن.

شایانى باسه‌ ماوه‌ى دوو مانگه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌ستى یه‌كلایه‌نه‌ى رِاگه‌یاندوه‌ و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌ واده‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌ دێت، و به‌رپرسانى په‌كه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تى توركیا ئاگربه‌ست رِانه‌گه‌ێنێت ئاماده‌نین واده‌كه‌ى درێژ بكه‌نه‌وه‌.
Top