له‌شارى نه‌ینه‌وا ناوى 23 هه‌زار خێزانى كورد ده‌سرِێته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاشكرایی كرد كه به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى كورد و به‌رده‌وام بون له به‌عه‌ره‌ب كردنى ناوچه‌كه ئیداره‌ى شارى نه‌ینه‌وا ناوى 23 هه‌زار خێزانى كوردى له شاره‌كه سرِیوه‌ته‌وه.
(حسێن سه‌بری) به‌رپرسی جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق به‌ئاژانسی كوردستانى رِاگه‌یاند:
23 هه‌زار خێزانى كورد له شارى نه‌ینه‌وا له بارێكى خراپدان چونكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانى شارى نه‌ینه‌وا دانیان پێدا نانرێت و دان نانرێت به بونیان له نه‌ینه‌وا.
گوتیشی: ئیداره‌ى پارێزگاى شارى نه‌ینه‌وا ئه‌و 23هه‌زار خێزانه‌ى كورد به دانیشتوى شارى نه‌ینه‌وا دانانێت و هه‌روه‌ها قایل نییه بخرێنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا به‌لاَم هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بو به‌هۆى سوربونى پارێزگارى نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر تاوتوێ نه‌كردنى ئه‌و كێشه‌یه.
سه‌بری ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پارێزگارى نه‌ینه‌وا ئه‌و رِێژه‌یه‌ى كورد به‌لاوه رِێژه‌یه‌كى خه‌یاڵیه هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌ى پێویستیان هه‌یه كه بونیان له‌و ناوچه‌یه ده‌سه‌لمێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشى: ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌و خێزانانه له سه‌رژمێری گشتى دانیشتوان بێ به‌ش ده‌بن كه برِیاره سه‌ره‌تایی مانگى 12 ئه‌نجام بدرێت.
