مه‌سروور بارزانى پێشوازیى له شاندێكى پزیشكیى بریتانى كرد
ئه‌م شانده پزیشكیه به‌ریتانیه له رێگاى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى نه‌مره‌وه بۆ دووه‌م جاره خۆبه‌خشانه سه‌ردانى هه‌رێمى كودرستان ده‌كه‌ن بۆ بینینى چه‌ند نه‌خۆشێك و ئه‌نجامدانى هه‌ندێك نه‌شته‌رگه‌رى تایبه‌ت.
له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى خۆشحالى خۆى بۆ دیدارى ئه‌م شانده ده‌ربڕِى و به گه‌رمى سوپاسى كردن بۆ ئه‌و كارانه‌ى كه له میانه‌ى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، پێشكه‌شى هاولاتیانى كوردستانیان كردووه.
مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به چاوى رێز و ستایشێكى زۆره‌وه هه‌ڵوێستى ئه‌م شانده پزیشكیه به‌ریتاینه و ئه‌و پزیشكه كورده به‌رێزانه به‌رز ده‌نرخێنێ كه نیشته‌جێ به‌ریتانیان و له‌گه‌ڵ ئه‌م شانده‌دا بۆ خزمه‌تى هاولاتیان خۆبه‌خشانه گه‌راونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان .
دواتر شاندى پزیشكانى به‌ریتانى، پوخته‌یه‌كى ئه‌و كاروچالاكیانه یان باس كرد كه له میانه‌ى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌ك خزمه‌تگوزاریه‌ك له رێگه‌ى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانیه‌وه پێشكه‌شى هاولاتیانى كوردستان كراوه و له‌م میانه‌شدا رایانگه‌یاند كه تا ئێستا چوارسه‌د و چوار نه‌خۆشى جۆراوجۆریان بینیوه و ده‌ستنیشانى نه‌خۆشیه‌كانیان كراوه و دوازده نه‌شته‌رگه‌رى گه‌وره بۆ به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجام دراوه . له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، شانده‌ى پزیشكانى به‌ریتانى چه‌ندین تێبینى و پێشنیار و سه‌رنجیان له‌سه‌ر بارودۆخى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تى به‌ره‌و پێش بردنى خرانه ڕوو .
له كۆتایى دیداره‌كه‌شدا مه‌سرور بارزانى دیارى رێزلێنانى پێشكه‌ش به شانده پزیشكیه به‌ریتاینه‌كه كرد.
