شه‌رِى په‌كه‌كه‌ و توركیا به‌ره‌وكۆتایی هه‌نگاوده‌نێت

شه‌رِى په‌كه‌كه‌ و توركیا به‌ره‌وكۆتایی هه‌نگاوده‌نێت

گولاَن/ساڵح محمد
گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكی بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ چاوه‌رِێ ده‌كرێت ئه‌و جه‌نگه‌ى ماوه‌ى 36 ساڵه‌ له‌نێوان حكومه‌تى توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستى پێكردوه‌ به‌ره‌وكۆتایی برِوات و كۆتایی پێبێت، و رِۆڵى كوردى به‌رزنرخاند له‌ چاكسازى له‌ توركیا و به‌ره‌وپێچشونى ئه‌و ولاَته‌.

گۆڤارى (نیوز ویك)ـى ئه‌مه‌ریكی بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامى چاوپێكه‌وتنه‌كانى نێوان ده‌سه‌لاَتدارانى توركیا و عه‌بدولاَ ئۆجه‌لانى سه‌ركرده‌ى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى رِیفۆرم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا یارمه‌تیده‌رێكى باشن بۆ به‌رپاكردنى ئاشتى له‌ توركیا و كۆتایی هاتنى شه‌رِى نێوان توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان، و كولاده‌كانى توركیا رِوانینیان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌یان گۆرِاوه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌رِێگه‌ى ئاشتى و پێدانى مافه‌كانیان چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بكه‌ن له‌ توركیا.

هه‌روه‌ها له‌ گۆڤاره‌كه‌دا هاتوه‌: ئه‌و شه‌رِه‌ى له‌نێوان حكومه‌تى توركیا و پارتى كرێكارانى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ درێژترین جه‌نگه‌كانى جیهان كه‌ ماوه‌ى 36 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌س تێیدا كوژراون.
Top