سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باس له ره‌وشی سیاسیی عێڕاق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌که‌ن
هەروەها سەرۆكی دیوان رایگەیاند كە سه‌رۆك بارزانی ته‌ئکیدی له پێکهێنانی حکومه‌تێك کرده‌وه که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدار بن و هه‌روه‌ها ره‌وشی ئه‌من و ئاسایش له‌م وڵاته به‌ره‌و پێشه‌وه ببات وە هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، داود ئۆغڵو، رۆڵی سه‌رۆك بارزانیی له ره‌وشی سیاسیی ئه‌مڕۆی عێڕاق به‌رز نرخاند و به رۆڵێکی کاریگه‌ری وه‌سف کرد له لێکنزیککرنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌کان به مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تێك که گشت لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێڕاق له‌خۆ بگرێت\"".
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که سه‌ره‌ڕای باسکردنی ره‌وشی سیاسیی ئه‌مڕۆی عێڕاق، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه کۆك بوون که ده‌بێت بڕیاری پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێڕاق، بڕیارێکی عێڕاقی بێت\"".
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها، وتیشی: \""له په‌یوه‌ندیی نیوانیاندا، سه‌رۆك بارزانی و داود ئۆغڵو باسیان له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا کرد‌و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر قووڵترکردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه کرده‌وه، که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بێت، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا، ده‌بێته هۆی به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان به‌غداو تورکیا\""."
