به‌رهه‌م ساڵح: ده‌ستنیشان كردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پرۆسه‌ی سیاسی پێشده‌خات

به‌رهه‌م ساڵح: ده‌ستنیشان كردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پرۆسه‌ی سیاسی پێشده‌خات

هه‌ولێر - سامان

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ده‌ستنیشانكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق پاڵنه‌رێكی باشه‌ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ وڵات.

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ لێدوانێكدا به‌ رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند\" پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ وڵات چه‌قی به‌ستووه‌ء گه‌یشتۆته‌ ئاستی ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر تێكرِای پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ عێراق بكات، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ داهاتووێكی نزیكدا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت\"".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا\"" ده‌ستنیشان كردنی نوری مالیكی وه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پاڵنه‌رێكی باشه‌ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی و گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌ رێكه‌وتنێك به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ\"".

وتیشی\"" پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو له‌ سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێك بهێنرێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌ جودا جوداكانی عێراق بێت\""."
Top