سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی له ناوبردنی به كۆمه‌ڵی بارزانییه‌كان، دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق دانیشتنی ژماره 27 گرێده‌دا
دووشه‌ممه دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌حه‌مه‌د ئه‌بو ساحێب دانیشتنی ژماره 27 ی، تایبه‌ت به له ناوبردنی به كۆمه‌ڵی بارزانییه‌كانی گرێدا.
له دانیشتنه‌كه‌دا دادگا گوێی بۆ شاره‌زایان و پسپۆران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كار له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به له ناوبردنی بارزانییه‌كان ده‌كه‌ن گرت.
پێشتر دادگا دانیشتنی ژماره 26 ی بۆ هه‌مان دۆسییه گرێدا به‌لاَم به ئامانجی زیادكردنی به‌ڵگه‌نامه‌و رێوشوێنه تایبه‌تییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی راگرت.
له باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێدا سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له هه‌ولێر، دكتۆر یاسین كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا دادگا گوێی بۆ ئه‌و و دكتۆر مه‌حه‌مه‌د ئیحسان گرت كه هه‌ریه‌كه‌یان رۆڵێكی به‌رزیان هه‌بووه له ئاشكرا كردن و دۆزینه‌وه‌ی گۆرِی به كۆمه‌ڵی بارزانییه‌كان له ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ماوه.
