شاندی فه‌رمى هه‌رێمی كوردستان چاوی به سه‌رۆكى پارتى لیبراڵى كه‌نه‌دا ده‌كه‌وێت
وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى وشاندى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌رى هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین وبه‌رێز قائمقامى قه‌زاى هه‌ولێر و راۆیژكارانى وه‌زاره‌ت و له درێژه‌ى چاڵاكیه‌كانى شانده‌كه له وه‌لاَتى كه‌نه‌دا دیدارێكى گرنگیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى لیبراڵى كه‌نه‌داى فیدیرال كه زۆرینه‌ى ئه‌پۆزیسیون ده‌نۆێنى له‌ناو په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا. ئه‌مه‌و (مایكل ئیگناتیف) سه‌رۆكى ئه‌م پارته لیبراله‌یه و سیاسه‌تمدارێكى چالاكه له ولاَتى كه‌نه‌دا، هه‌روه‌ها (ئیگناتیف) تێبینه‌رى ئابوورى وسیاسیه له گۆرِانكاریه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
له سه‌رتاى چاوپێكه‌تنه‌كه‌دا وه‌زیرى بازرگانى وپیشه سازى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و شیكرنه‌وه‌یه‌كى په‌یوه‌ست به ئابوورى كوردستان پێشكه‌ش به سه‌رۆكى پارتی لیبرالى كه‌نه‌دا كرد، كه تێیدا باسى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان ودراوسێدا و ئاستى بوژانه‌وه‌ى ئابوورى و رۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت له گه‌شه‌سه‌ندنى لایه‌نى بازرگانى و ئابوورى و ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ى سه‌ره‌نجراكێشانى به‌رێز (ئیگناتیف)ى سه‌رۆك پارت، ئه‌ویش خۆشحاڵى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى له كوردستاندا سه‌رى هه‌ڵداوه.
هه‌ر له میانه‌ى دیداره‌كه‌دا، وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى داواكارى كردنه‌وه‌ى باڵوێزخانه له هه‌ولێر پیِشكه‌ش به (نیگناتیف) كرد كه به خوشحاڵیه‌وه به‌رێزیان په‌یمانى دا كه له دواى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كار بۆ كردنه‌وه‌ى باڵوێزخانه له هه‌ولێر بكه‌ننه‌وه، شایه‌نى باسه مایكل ئیگناتیف كاندیدى پارتى لیبرالى ئۆپۆزیسیونى كه‌نه‌دایه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى كه‌نه‌داى داهاتوو كاندید كراوه، ئه‌مه‌و له هه‌مان رۆژدا به پێشوازى شاندى هه‌رێم (عبه‌دوالره‌حمان حوسینى) باڵوێزى عێراقی فیدرال له شارى ئۆتاوا ئێواره خوانێك سازكرا و له دواتر چه‌ندین بیر و رِا ئاڵگۆرِ كرا و به تایبه‌تى چۆنییه‌تى پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ولاَتى كه‌نه‌دا.
