میسر كونسڵگه‌ری خۆی له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردولا و كارئاسانى له‌نێوانیاندا برِیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا ولاَتى میسرِ كۆنسڵگهرى خۆی له هه‌رێمى كرودستان بكاته‌وه.
له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى (فه‌لاح مسته‌فا) سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ (شه‌ریف شاهین) باڵیۆزى میسر له عێراق تاوتوێی چۆنیه‌تى كردنه‌وه‌ى كۆنسڵگهرى میسر كرا له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
(موحه‌ممه‌د قاسم) یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆنسڵگهرى میسر له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه و به‌فه‌رمى ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات.
گوتیشى: ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه حكومه‌تى میسر به‌و خیرایه كۆنسڵگهرى له ولاَتان بكاته‌وه.
