پارته كوردیه‌كانى توركیا داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن ته‌داخول بكات له‌رِێگرتن له خوێندنى كورد به‌زمانى دایك
گولاَن/ساڵح محمد
پارتى ئاشتى و دیموكرات و پارتى كرێكارانى كوردستان داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن كه ته‌داخول بكات له رِێگه‌دان به خوێندنى هاولاَتیانى كورد له توركیا به زمانى دایك.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه پارتى كرێكارانى كوردستان بلاَوى كرده‌وه هاتوه:
برِیارى (بزوتنه‌وه‌ى زمانى كوردی) به‌بایكۆت كردنى خوێندن له شارى دیاربه‌كر به‌مه‌به‌ستى رِێگه‌دان به خوێندنى هاولاَتیانى كوردى به زمانى دایك ئه‌نجامى باشى لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌رهه‌مى ده‌بێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: خوێندنى هه‌ر گه‌لێك به‌زمانى دایك یه‌كێكه له‌مافه سروشتیه‌كانى ئه‌و گه‌له، و به‌پێى به‌ڵگه‌نامه و رِێككه‌وتنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌مو گه‌لێك مافی خۆیه‌تى كه به‌زمانى دایك بخوێنێت و قسه‌ى پێبكات بۆیه رِێگرتن له خوێندن به‌زمانى دایك به‌تاوان داده‌نرێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا پارتى كرێكارانى كوردستان داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات كه هه‌ڵوێستى خۆیان له‌مه‌رِ خوێندن به‌زمانى كوردى دیار بكه‌ن و هه‌ڵوێستى خۆیان هه‌بێت.
وه‌ك پاڵپشتیه‌ك و هه‌وڵدان بۆ رِێگه‌دان به‌خوێندن به‌زمانى كوردی پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى كه گه‌وره‌ترین پارتى كوردیه له توركیا كه خاوه‌نى 20 كورسی په‌رِله‌مانى توركیایه پاڵپشتى خۆی بۆ خوێندن به‌زمانى كوردى ده‌ربرِی و بایكۆتكردنى خوێندنى له شارى دیاربه‌كر بۆ رِێگه‌دان به خوێندن به‌زمانى كوردى به‌كارێكى گرنگ ناوزه‌ندكرد.
