گونده‌كانى شارى دیار به‌كر ناوه كوردییه‌كانیان بۆ ده‌گه‌رِێته‌وه
گوڵان-ساڵح
شاره‌وانى شارى دیاربه‌كر كه گه‌وره‌ترین شارى كوردیه له توركیا هه‌ستا به نوسینى تابلۆى شارۆچكه و گونده‌كانى سه‌ربه شاره‌كه‌یان به زمانى كوردى كه ژماره‌یان ده‌گاته 91 گوند و شارۆچكه.
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گه‌یاندنى شارى دیاربه‌كر رِایگه‌یاند كه هه‌ستاون به نوسینى ناوى گوند و شارۆچكه‌كانى سه‌ربه شاره‌كه به‌زمانى كوردى هاوشانى زمانى توركى كه زمانى فه‌رمى ولاَته.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گه‌یاندنى شارى دیاربه‌كر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له ساڵى 2009 ده‌ستیان به‌و كاره كردوه و تا ئێستا زیاتر له 90 گوند و شارۆچكه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه تابلۆكانیان به كوردى نوسراوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دواى پرِۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى توركیا دێت به‌رامبه‌ر به كورد به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد و كۆتایی هێنانى شه‌رِ و ناكۆكى كه پرِۆژه‌كه له‌لایه‌ن پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌لاَتدارى توركیاوه ئه‌نجام ده‌درێت.
