كورد پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ له شارى نه‌ینه‌وا داده‌مه‌زرێنێت
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى به‌رده‌وامى ناكۆكیه‌كانى نێوان لیستى حه‌دبا و لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كان و به‌ژدارى پێنه‌كردنى كورد له پرۆسه‌ى سیاسی ئه‌و شاره‌دا، كورد به‌نیازى رِاگه‌یاندنى پارێزگایه‌كى نوێیه له شارى نه‌ینه‌وا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارى نه‌ینه‌وا كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكات رِایگه‌یاند كه كورد پارێزگایه‌كى نوێ له شارى نه‌ینه‌وا رِاده‌گه‌ێنێت كه سه‌رجه‌م ناوچه كورد نشینه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
پارێزگایه نوێیه‌كه هه‌رسێ ناوچه‌ى (شه‌نگال و مه‌خمور و شێخان) ده‌گرێته‌وه به گونده‌كانیانه‌وه، و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك شارۆچكه‌ى تر داوایان كردوه كه بخرێنه سه‌ر ئه‌و پارێزگایه نوێیه‌ى كه كورد پێكى ده‌هێنێت.
برِیاره له چه‌ند رِۆژى داهاتودا لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى به‌فه‌رمى هه‌واڵى رِاگه‌یاندنى پارێزگایه‌كى نوێ رِابگه‌ێنێت.
شایانى باسه دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانى عێراق كورد توانى 12 كورسی پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستبهێنێت به‌لاَم له‌لایه‌ن لیستى حه‌دبا كه خاوه‌نى زۆرینه‌ى كورسی ئه‌و پارێزگایه‌یه رِێگرى لێده‌كرێت له‌به‌ژدارى كردنى له پرۆسه‌ى سیاسی ئه‌و شاره‌دا و دژایه‌تى ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه كورد بایكۆتى پارێزگاى نه‌ینه‌واى كرد، بۆیه كورد برِیارى دا كه پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ رِابگه‌ێنێت ئه‌م پارێزگایه‌ش له‌نێوان هه‌ردو شارى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا داده‌مه‌زرێت.
