وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن: له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو ولاَته‌كه‌مان كونسوڵگه‌ریی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر – سامان
وه‌زیری ته‌ندروستی ولاَتی ئوردن رایگه‌یاند له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو دا ولاَته‌كه‌ی كونسوڵگه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ شه‌ممه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان تاهیر هه‌ورامیء نایف ئه‌لفایز له هوتێل شیراتۆن به‌رِێوه‌چوو، سه‌ره‌تای تاهیر هه‌ورامی رایگه‌یاند\" له ماوه‌ی سێ رۆژی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن بۆ هه‌رێمی كوردستان توانرا پرِۆتۆكۆڵێك بۆ كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولاماندا ئیمزا بكه‌ین، ئوردن له‌بواری كوالێتی كۆنترِۆڵ و كونترِۆڵی خواردن و كوالێتی كۆنترِۆڵی ده‌رمان ئێمه سوودی زۆریان لێوه‌رده‌گرین\"".
روونی كرده‌وه\"" هانی كه‌رتی تایبه‌تی ئوردن ده‌ده‌ین كه له‌بواری كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و دا‌و ده‌رمانی پزیشكی یارمه‌تیمان بده‌ن، ئێمه‌ش به‌شداری هه‌موو ئه‌و كۆنفراسانه بكه‌ین كه له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت له‌بواری پزیشكیدا،له ئێسته‌دا هاوولاَتیانی نه‌خۆش ده‌توانن بی وه‌رگرتنی ڤیزه سه‌ردانی ئوردن بكه‌ن\"".
پاشان نائیف هایل الفایز وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن وتی\"" كوردستان پێویستی به چاره‌سه‌ر كردنی گه‌وره‌ی پزیشكی هه‌یه له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ی، ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تی كوردستان بده‌ین.هاوكات هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئوردنی ده‌ده‌ین بێن له‌كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌بواری پزیشكی بكه‌ن\"".
رِوونیشكرده‌وه\"" دوای 2 مانگی تر قونسڵخانه‌ی ئوردن له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه به‌شی ته‌ندروستی به‌شێكی فه‌رمی ده‌بێت له‌كاری قونسڵخانه\""."
