ئه‌حمه‌د تورك: پرِۆژه‌یه‌كى ئاشتى پێشكه‌شی توركیا ده‌كه‌ین
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ شارى سلێمانى \"ئه‌حمه‌د تورك\"" سه‌رۆكى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى ئاماژه به‌ئاماده‌كاریه‌كان ده‌كات بۆ به‌ستنى كۆنفرانسێكى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ناوچه‌كه‌دا.
\""ئه‌حمه‌د تورك\"" سه‌رۆكى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى رِایگه‌یاند:
پرِۆژه‌یه‌كى نوێ پێشكه‌شى حكومه‌تى توركیا ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا به‌رِێگه‌یه‌كى ئاشتى و له‌رِێگه‌ى دیالۆگه‌وه، و ئه‌گه‌ر حكومه‌تى توركیا ئه‌و پرِۆژه‌ى رِه‌ت كرده‌وه و پێی قایل نه‌بو ئه‌وا پرِۆژه‌یه‌ك و ستراتیژیه‌تێكى نوێ هه‌ڵده‌بژێرین.
له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شارى سلێمانى ئه‌حمه‌د تورك چاوى به‌به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت و بارودۆخى ناوچه‌كه و ئاگربه‌ستى نێوان په‌كه‌كه و حكومه‌تى توركیایان تاوتوێ كرد.
له‌به‌شێكى تر لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د تورك ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌هه‌وڵى به‌ستنى كۆنفراسێكى هاوبه‌شن له نێوان هه‌رچوار پارچه‌كه‌ى كوردستان به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى كێشه‌ى كورد له ناوچه‌كه‌دا و دارِشتنى ستراتیژیه‌تێكى هاوبه‌ش له نێوان كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان.
"
