دیندار نه‌جمان: ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو حكومه‌تی عێراق پێكنه‌هێنردرێت بارودۆخی ئه‌منی به‌ره‌و خراپ بوونی پتر ده‌چێت.
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو حكومه‌تی نوێی عێراق پێك نێت بارودۆخی ئه‌منی له عێراق به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت.
دیندار نه‌جمان به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ریی خراپی به سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی له عێراق ده‌بێت\"".
روونی كرده‌وه\"" كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رفه‌تی باش بۆ گرووپه چه‌كداره تونده‌رِه‌وه‌كان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانیان زیاد بكه‌ن، به تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشاوه‌نه‌ته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به هۆی ئه‌و بۆشاییه سیاسیی و ئیدارییه‌ی له عێراق هه‌یه بارودۆختی ئه‌منی سیاسیی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابووری به‌ره‌و ئالۆزبوون ده‌چێت، بۆیه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو لایه‌نه‌كان له سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ رێكنه‌كه‌ون ره‌نگه بارودۆخی ئه‌منی به‌ره‌و خراپبوونی زیاتر بچێت، بۆیه هیچ ده‌رفه‌تێك له به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق نه‌ماوه كه له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت كێشه‌یان هه‌بێت\"".
"
