وه‌زیری ئابووری و بارزگانی شانشینی ئووردن: كار بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن ده‌كه‌ین
هه‌ولێر _ سامان
وه‌زیری ئابووری و بارزگانی شانشینی ئووردن رایگه‌یاند له ئێستاوه ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی شانشینی ئوردن له كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
عامر ئه‌لحه‌دیدی وه‌زیری ئابووری و بارزگانی شانشینی ئووردن له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی (گولاَن میدیا)ی رایگه‌یاند\" سه‌ردانی ئه‌مجاره‌مان بۆ كوردستان دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت، ده‌ست پێكردن بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی ولاَته‌كه‌مان له كوردستان ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌مان، هاوكات كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رز\"".
روونی كرده‌وه\"" له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا دوای ئه‌نجامدانی كاره یاسایه‌كان كونسوڵگه‌ریی ولاَته‌كه‌مان له كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌رییه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له ئێستاوه به شێوه‌یه‌كی وورد كار بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن ده‌كه‌ین، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له بواری بارزگانی و وه‌به‌رهێنان و ئابووریدا رۆڵی باشمان هه‌بێت، هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێت كه بتوانین زۆرترین ژماره‌ی وه‌به‌رهێنه‌رو بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیا ئوردنیه‌كان بهێنینه كوردستان، چونكه له ئێستا دا له كوردستان بارێكی باش بۆ خاوه‌نكاران له كوردستان هه‌یه و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاوو بازرگانان ده‌توانن له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی باش كار بكه‌ن\"".
"
