عوسمان: په‌یامی ئێران له تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان دان نه‌نانه به هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات هه‌ڵوێستی جوامێرانه وه‌ربگرێ له به‌رامبه‌ر تۆپبارانه به‌رده‌وامه‌كانی تۆپخانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تۆپبارانانه‌یشی به په‌یامی راشكاوانه‌ی ئێران وه‌سف كرد كه دان به هه‌رێمی كوردستان دانانێ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر گونده‌كانی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان هیچ بیانوویه‌كیان له‌دواوه نییه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و ناوچانه نه‌بوونه‌ته هه‌رِه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێران، روونیشی كرده‌وه چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئێران له ناو خۆی ئه‌و ولاَته‌یه نه‌ك كێشه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێران له رێگه‌ی ئه‌و تۆپبارانانه به‌رده‌وامانه‌ی ده‌یه‌وێ به ئاشكرا دان به هه‌رێمی كوردستان دانه‌نێ، به پێویستیشی زانی حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به‌و تۆپبارانانه هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌و راشكاوانه‌ی هه‌بێت چونكه تۆپبارانكردنه‌كان پێشێلكردن و بێرێزی كردنه به‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق.
