سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشهاته هه‌نووکه‌ییه‌کانیان تاوتوێ کرد
له دیدارێکدا که نێچیرڤان بارزانی و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ئاماده‌ی بوون، بیروڕا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆر کرا.
له‌باره‌ی باردۆخی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزیی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تی ته‌بایی و برایه‌تیی نێوان پارتی و یه‌کێتی و کارکردن بۆ به‌هێزکردنی ڕێککه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵدان بۆ یه‌کده‌نگی و پته‌وکردنی نێوماڵی کوردستان، کرده‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی نیشتیمانی کرده‌وه که هه‌موو کوتله براوه‌کان و شه‌به‌نگه سیاسییه‌کانی عێراق له‌خۆ بگرێت.
هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه سه‌ردانه‌که‌ی \"نووری مالیکی\"" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کوردستان و دیدار و کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ بارزانی به ئیجابی و گرنگ وه‌سفکرا.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا هه‌ردوو سه‌رۆک بایه‌خی رۆڵی کوردیان له عێراق دووپاتکرده‌وه، به‌جۆرێک که ئه‌و رۆڵه، رۆڵی خێر و فاکته‌ری پێکهێنانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و له‌یه‌کترنزیککردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه جیاجیاکان بێت.
له‌و میانه‌شدا، دانووستانه‌کانی شاندی دانووستاندکاری ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عێراقیدا به هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م درا و جه‌ختیش کرایه‌وه که جێ‌به‌جێ‌کردنی ئه‌و کارنامه‌یه‌ی شانده‌که خستوویه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه براوه‌کان، سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ هه‌ر نزیکبوونه‌وه و گرێدانی هاوپه‌یمانێتی کورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا."
