چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی: هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای توركیا به‌ره‌و سنووری هه‌رێمی كوردستان رێرِه‌وی كردووه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی بلاَویانكرده‌وه سوپای توركیا هێزێكی زۆری له نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی توركی به ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازو تانك و زرێپۆشی شه‌رِكه‌ر كه سه‌ر به هێزه‌كانی پیاده‌ی لیوای 23 ی توركییه و به‌ره‌و نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان رێرِه‌وی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه شوێنی خۆی به‌جێهێشتووه‌و به‌ره‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی هه‌سار كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناری چیای جودی به‌رِێكه‌وتووه، ئه‌وشیان روونكردۆته‌وه سوپاكه ئامێری گامه‌ری به‌كارهێناوه بۆ دروستكردنی ژاوه‌ژاو له‌كاتی تێپه‌رِینی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌ی سلۆپی، له‌لای خۆشیانه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به رووبه‌رووبوونه‌وه‌و پێكدادانی نێوان سه‌ربازانی سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ده‌ده‌ن.
جێی باسه حكومه‌تی توركیا ماوه ماوه هێزێكی زۆر له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان كۆده‌كاته‌وه به بیانووی راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.
