ھەنگاوەکانی سەرکردەی گەنج رووەو پێشکەوتن
June 20, 2020
وتار و بیروڕا
سەرکردەی گەنج ھەنگاوەکانی سەرکەوتن و پێشکەوتن بەخێرایی ناگرێتەبەر، بەڵکو بەھێواشی بەپێی پلانەکانی کە بۆ گەشەی ئابووری و پێشکەوتن دەیگرێتەبەر، ئەویش لەسەر بنەمایەکی ڕوون و ئاشکرا بەپێی قۆناغەکان لەکاتی دیاریکراو بڕیاریان لەسەردەدرێت، ھیچ کات پەلە ناکات لەجێ بەجێکردنی پلانەکانی بۆ پێشکەوتن، بەبیرو ھزری نیشتیمان پەروەری بۆ گەشەسەندنی وڵات ، لەسیستەمی ھەموو گەل و وڵاتێک دەبێت بەسروشتی خۆی و بەلێزانیەکی وردو ژیرانە دابڕوات و گەشەبکات، پەلەکردن ئەو ئەنجامە دروستە نادات کە لەتموحی سەرکردەو تاک بێت، یان بەپێچەوانەی پلانەکانی کە داڕێژراون ئەنجاممان پێدەدات، پێشکەوتنی کۆمەڵگەو وڵات بەسیاسەتێکی حەکیمانەی سەردەی گەنج پەرە بەڕێکارەکان دەدرێت بەڕاچاوکردنی ژیانی تاک و ھاوڵاتیان کەبگونجێت لەگەڵ ئاستی ڕۆشنبیری تاک لەداھێنان و فکرەی بەھێز بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی گەڵ ، پێشکەوتنی وڵات میکانزمێکی ھاوسەنگ دەبێت دروست بکرێت لەنێوان ئاستی ڕۆشنبیری ھاوڵاتیان و پێشکەوتن، چونکە ئەگەر پێشکەوتن بەخێرای جێ بەجێ بکرێت کۆمەڵگە دواکەوتوو بێت، شیرازەی کۆمەڵگە کێشەو گرفتی تێدەکەوێت ھەموو کات دەبێت پێشکەوتن و ڕۆشنبیری کۆمەڵگە بەسروشتی خۆی و بەھێواشی دەستی بۆ ببردرێت و ئەنجام بدرێت، لەگەڵ پێشکەوتن ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگەش دەبێت بەرەوپێش بڕوات، بۆچی نابێت پەلە لەپێشکەوتنی کۆمەڵگەو وڵات بکرێت ؟ جونکە پێشکەوتن ڕاستەوخۆ کار لەسەر جوڵەو گەشەی کۆمەڵگە دەکات ھەندێکجار دەبێتە ھۆی بەھەڵە بەکارھێنانی ئەو تەن و ئامێرو ڕۆشنبیریەی کەلەئاسنای پێشکەوتنی کۆمەڵگە بەرقرار دەبێت ، لەبەر ئەم میکانزە سەردەی گەنج کەسیاسیەکی لێزان و کۆمەڵایەتی و پیاوی حکومڕانی و دیبلۆماسی و پێشکەوتنە بەپێی سروشتی کۆمەڵگەو ڕۆشبنیری تاک ھەنگاوەکانی پێشکەوتن دەنێ ، پیاوی دەوڵەتمەدار بەتیمێکی بەھێز و کردارەکی بڕیارە گرنگەکان دردەکات دوای ڕاوێژو گفتوگۆ گۆڕینەوە لەگەڵ کەسانی شارەزاو پسپۆر لەسەر ئەو کارو پێشنیارو بڕیارانەی دەردەکرێن لەپێناو خۆسگوزەرانی ھاوڵاتیان ، بونیادنای وڵات بەندە بەلێزانی و سەرکردایەتی کردنی مرۆڤێکی وریاو ژیر کەتوانای بڕیاردانی ھەبێت ، کەبڕیاریش دەدات بڕیارەکان نەبنەھۆی پەشیمانی، بڕیارەکانی سەرکردەی گەنج ڕوانبینی و تێڕوانینی بۆ داھاتوو دووربینی لەکردارو بڕیارە گرنگەکانە بۆ داھاتووی کۆمەڵگەو وڵات، کەسەرکردەیەکی خاکی و بەھێزی دەوڵەتە.

هێمن شێخ زادە