هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم بۆ یەكریزی سەركەوتنی گەورەی لێدەكەوێتەوە ..

هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم بۆ یەكریزی سەركەوتنی گەورەی لێدەكەوێتەوە ..

دەسەڵاتدارانی بەغدا ، هەر كاتێك دەرفەتیان بۆ رەخسابێ‌ ، هەوڵەكانیان بۆ لێدانی پێگەی هەرێم و سرٍینەوەی خستۆتە گەر ، بەڵگەی هەرە بەرچاویش پیلانگێری و گەمارۆدان 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بوو كە دوای چەند ساڵ لە خۆ دزینەوە لە جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان بەرامبەر بە كوردستان ئەنجامیاندا ..بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی لە ئەگەری گۆڕانكاری گەورەدایە، شەقامی عێراقی بۆ دواكردنی مافەكانیان خڕۆشاوە، بەداخەوە دەستێك لەپشتی خۆپیشاندانەوە دەیهەوێ داواكارییەكانیان بە لاڕێدا ببات و ڕای گشتییەك لەناو سیاسیەكانی دروست بكات، كە لە ئەگەری گۆڕانكاری دەستووردا مافەكانی كورد وەلا بنرێن و حكومەتێكی ناوەندی بەهێز دروست بكەن و نەهامەتی هەشتا ساڵەی عێراق بگەڕێننەوە.لە دوای ساڵی 2005 و عێراقی تازە، هەمیشە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی هەولێری پایتەخت هەوێنی چارەسەر كردنی كیشەكان و كردنەوەی گرێكۆرەكان بووە، لە ئاستەكانی دروست كردنی كابینەی حكوومەت یان لە كۆكردنەوەی لایەنە عێراقییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆی دانوسان، لە ئێستاشدا هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم لەو كاتەدا گرینگە لەلایەك بۆ پێشوازی سەرۆكی كۆماری عێراق و لەلایەكی تر بۆ كۆكردنەوەی حزبە سیاسییەكانی كوردستا،ن بۆ ئەوەی یەك دەنگ بن بەرامبەر بەغدا، تەنانەت سەرۆكی هەرێم پاڵپشتی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق كۆكردەوە، چونكە هەموو پارتە سیاسییەكان، كە لە هەولێر كۆبونەوە و یەك دەنگ بوون، بەرامبەر بە مافەكانی كوردستان.كە پێگەی ئەو لە عێراق بەهێز دەكات.بەهێز بوونی بەغدا، لە قازانجی كوردستان نییە لە هەمان كاتیش لاواز بوونی زۆری عێراق لە بەرژەوەندی كوردستان نییە، چونكە توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە بوونی حكوومەتێكی بەهیز و مەركەزی بەغدا لە قازانجی شارەكان و هەرێمەكانی عێراق نییە، تەنانەت ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق لە خۆبیشاندان و مانگرتن هۆكاری سەرەكی، بریتییە لە بوونی حكومەتیكی مەركەزی لە بەغدا. بۆیە خەڵكی كوردستان چاوی لە حزب و لایەنەكانە كە بەرژەوەندیی حزبایەتی وەلا بنێن و درز و كەلێنەكانی ناو ماڵی كوردستان بگرن، ئەو كەلێنانەی بەرەنجامی ناكۆكیی حزبەكانە، ئەمەش هەر بەوە دەكرێت، كە حزبەكان لاپەڕەیەكی نوێ بكەنەوە، ئەم هەنگاوەش پێویستی بە چەترێك هەیە بۆ كۆكردنەوەی هەموو حزبەكان، جێی خۆیەتی لێرەوە ئاماژە بە گرنگیی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بدەین، كە رۆڵێكی گرنگی لە ساتەوەختێكی هەستیاردا بینێ. لەو نێوەندەدا ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بە كاریزمایی كەسایەتی خۆی و هەروەها وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە لە پێناو یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان بۆ ئەوەی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی بەغداش كۆدەنگیەك هەبێ بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان و تەنانەت دانانی ڕێوشوێنی نوێ و گونجاو بۆ هەرچی زووتر جێبەجێ كردنی ڕوون و ئاشكرای بەندەكانی دەستووری عێراقی، ئەو دەستوورەكە چەند ساڵە بەغدا خەونی پێوە دەبینێ‌ بۆ لەباربردنی وگشت هەوڵەكانی هەندێك هێزولایەنی تائیفی و شۆڤێتی بە بردنی عێراقە بە ئاقاریی تاكرٍەویی وسەنتەرالیزمی كە ئەوەش هەڕەشە ومەترسییەكی گەورەیە ، لە سەر ئایندە عێراق و بە تایبەت دۆزی كورد ،بۆیە، یەكریزی نێوماڵی كوردستانی دەبێتە قەڵایەكی پۆلایین بەرامبەر هەموو ئەو هەڕەشە وپیلانگێریانە .. بەدڵنییاییەوە بەرهەمی ئەو یەك ڕیزیەی كە سەرۆكی هەرێم هێناویەتە بوون لە داهاتوویەكی نزیكدا دەیبینین و هەرێمی كوردستان، لەناو كۆی كێشمە كێشمەكانی ناوچەكە پارێزراو دەبێت.
Top