ئایندەیەکی نادیار و ڕابردوویەکی سەروەری...!
February 9, 2020
وتار و بیروڕا
وڵاتان گەشتن بەوەی تەنکەلۆژیا بەکاربهێنن بۆ ئاسانکردنەوەی کارەکانیان،بەڵام ئێمه تەنکەلۆژیا وایکرد لە ژیانمان کە کارەکانمان پشتگوێ بخەین.
ئێمە نەک نەمانزانی تەکنەلۆژیا بۆ کارئاسانی بەکار بهێنین بەڵکو زۆرجار مەرگیش ڕوبەڕوی ئەوانە بووەتەوە کە تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوون ،یاخود تەکنەلۆژیا شیرازەی خێزانێکی هەڵوەشاندووەتەوەو کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا درووست کردوە بە خراپە.
دەبێت سانسۆرێک هەبێت لە نەزانینی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا،وەبەتایبەت سۆشیال میدیا و فیس بووک،چونکە کاتێک پێوەرێک دانەنراوە بۆ بەکارهێنانی فیس بووک ،ئەوا کۆمەڵگا دووچاری داڕوخان ئەبێت و گەنجەکانمان ڕوبەڕوی سەدان کێشەی چاوەڕوان نەکراو دەبنەوە.
ئەمڕۆ لەکوردستان گەنج هەیە خاوەنی چەندین فیس بووکە بەچەندان ناوی نەخوازراوەوە کە لە پشتی مۆبایلێکەوە خەریکن دەیان کەس لەناو دەبەن و ئاڕاستەی کۆمەڵگا بەرەو داڕوخان دەبەن.
چەندان حاڵەتی تاوان و سەرپێچیکردن و نەزانینی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە دادگاکاندا هەیە و بەردەوام ئەم حاڵەتە ڕوو لەزیاد بوون دەکات،کەلەئەگەری بەردەوام بوونی دەبێتە دیاردەیەکی نەخوازراو.
ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارو ڕێکخراو و چالاکوانان و ڕۆشنبیرانە کە لەسەر پرسێکی گرنگی لەو جۆرە ڕۆڵ بگێڕن و خەڵکی هۆشیار بکەنەوە لەوەی کە سۆشیال میدیا ئەمڕۆ لەتەواوی ماڵەکاندا بڵاوەی هەیە و ئەگەر خاوەنی فیس بووکێک نەبین بەدڵنیاییەوە خاوەنی دوان و سیانین،کە بەکارهێنانی لەڕووی یاساوە ڕونبکرێتەوە و سزای خراپ بەکارهێنانی بخرێتە ڕوو بۆ ئەوەی خەڵکی چی دیکە هەوڵ نەدەن شیرازەی کۆمەڵگا بەرەو داڕوخان بڕوات

ژیار سۆران نادر