شۆڕشی ئهیلوول ..پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌ی جوگرافیا و مێژووی كوردستان
September 10, 2016
راپۆرتەکان
كۆپه‌ر نیكۆس له ساڵی 1543 ئه‌م راستییه‌ی وه‌ك تیۆر سه‌لماند، به‌ڵام نزیكه‌ی 73 ساڵ دوای مردنی كۆپه‌رنیكۆس، دوای ئه‌وه‌ی گالیلۆ وه‌ك زانایه‌كی فیزیا ئه‌م راستییه‌ی به رێگه‌ی ته‌لسكۆب سه‌لماند، كه‌نیسه هه‌وڵیدا جارێكی دیكه ده‌ست بخاته‌وه ناو یاساكانی گه‌ردوون، گالیلۆ ده‌یزانی ئه‌و قسانه‌ی كه‌نیسه هیچ بایه‌خێكی بۆ یاساكانی گه‌ردوون نییه، بۆیه له دادگاییكردنه‌كه‌یدا كه به په‌شیمانبوونه‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌رێت، به كه‌نیسه‌ی راگه‌یاند مادام ئێوه پێتانوایه زه‌وی خڕ نییه و به ده‌وری رۆژدا ناسووڕێته‌وه، با قسه‌ی ئێوه بێت، به‌ڵام زه‌وی هه‌ر خڕه و به ده‌وری رۆژدا ده‌سووڕێته‌وه، له‌و كاته‌دا كه‌نیسه پێیوابوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و ئێدی نه زه‌وی خڕه و نه به ده‌وری خۆریشدا ده‌خولێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسانه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت نه‌بێت، هیچ بایه‌خێكی نه‌بوو. واته پاش ماوه‌یه‌كی كورت و دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی 30 ساڵه‌ی ئایینی له ئه‌وروپا له ساڵی 1648 و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ویستفالیا، دوای ئه‌ویش قۆناخی رۆشنگهی كه له چوارچێوه‌ی (شۆڕشی شكۆمه‌ندی -Glorious Revolution) ده‌ستپێده‌كات، ئیدی نه‌ك پرسی ئه‌وه‌ی زه‌وی خڕه، یان خڕ نییه، كۆتایی دێت، به‌ڵكو كۆتایی به‌وه‌ش دێت كه چیدیكه بڵێن سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشا‌كان له خوایه‌وه، واته ئه‌و روانگه‌یه گۆڕا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته، له‌م به‌رواره به‌دواوه، ئیدی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه بۆ ئازادی وه‌ك جووڵه‌ی ئه‌ستێره‌كان له سه‌ر بازنه‌ی ئاسایی خۆی چووێنراوه و هه‌ر كه‌سێك ویستبێتی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ملكه‌چ بكات، سه‌ره‌نجام وه‌ك پیاوانی كه‌نیسه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌سه‌ر هاتووه.
ئه‌گه‌ر له‌م پێگه‌وه گرێدانه‌وه‌ی ئازادیی جووڵه‌ی ئه‌ستیره‌كان له ئاسمان و مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ده‌بێت به ئازادی بژی و خاوه‌نی سه‌روه‌ریی خۆی بێت، شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول دووباره پێناسه بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا به حوكمی ئه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه و، خۆی له‌ماوه‌ی 1919 – 1961 به‌شداری هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستانی پێش شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه، هه‌ر له ( شۆڕشی شیخ مه‌حمود و شۆڕشی بارزانی یه‌كه‌م و شۆڕشی بارزانی دووه‌م و شۆڕشی پێشه‌وا و پاشانیش په‌ڕینه‌وه‌ی له ئاوی ئاراس و چوونی بۆ سۆڤیه‌ت كه ئه‌میشیان شۆڕشێكی دیكه بووه)، ئه‌وا راشكاوانه ئه‌و راستییه ده‌بینین كه چۆن كۆپه‌رنیكۆس له فه‌زای ئاسمانه‌وه پێناسه‌ی شۆڕش ده‌كات، به هه‌مان شێوه مسته‌فا بارزانی له‌ناو فه‌زای هه‌موو مێژوو و جوگرافیای كوردستاندا دووباره پێناسه‌ی مێژوو ده‌كاته‌وه و رۆژی 11ی ئهیلوول ده‌بێته ئه‌زموونی ده‌ستپێكی نوێ له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی جوگرافیای كوردستان وه‌ك نیشتمانی هه‌موو ئه‌و پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاوازانه‌ی له‌ناو ئه‌و نیشتمانه و دووباره گرێدانه‌وه‌ی مێژووی دوور و نزیكی نه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك تیشك ده‌داته‌وه.
لایه‌نێكی دیكه له چه‌خماخه‌ی شۆڕشی ئهیلوول، دروست وه‌ك ئه‌وه‌یه كه یاساكانی ئاسمان هاتبنهخوارهوه بۆ سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌رواری 11ی ئه‌یلوولی 1961 كه ده‌بێته رۆژی هه‌ڵایسانی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه، به‌روارێك نییه حزبێكی سیاسی، یان ته‌نانه‌ت رێبه‌ری شۆڕشیش ئه‌و رۆژه‌ی بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كه دیاری كردبێت، به‌ڵكو رۆژی 11ی ئه‌یلوولی 1961 ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه گه‌لی كوردستان بڕیاریدا وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان به ئازادی و دوور له ئیراده‌ی داگیركاران له فه‌زای شۆڕشدا خۆی نمایش بكات.
سه‌باره‌ت به‌م به‌رواره‌ی ده‌ستپێكی چه‌خماخه‌ی شۆڕشی ئهیلوول، مسعود بارزانی له كتێبی (مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان)دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مسته‌فا بارزانی پێی باش بووه چه‌ند مانگێكی دیكه راگه‌یاندنی شۆڕش دوابخرێت، هه‌تا ئاماده‌باشی زیاتر ده‌كرێت و ناوچه‌یه‌كی فراوان بۆ شۆڕش ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام كه گه‌ل له 11ی ئهیلوول بریاریدا شۆڕش ده‌ست پێبكرێت، مسته‌فا بارزانی فه‌رمانی گه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و رێبه‌رایه‌تی شۆڕشه‌كه‌ی خسته سه‌رشانی خۆی.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی بارزانی مسته‌فا بۆ شۆڕش هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین، راشكاوانه ئه‌وه ده‌خوێنینه‌وه كه له فیكری ئه‌و رێبه‌ری شۆڕشه‌دا، شۆڕش مانای ئیراده‌ی گه‌ل وه‌رده‌گرێت، نه‌ك حزبێكی سیاسی، یان ته‌نانه‌ت رێبه‌ری شۆڕشه‌كه‌ش، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م فیكره‌ش له‌ناو ره‌فتاری شۆڕشگێڕی بارزانی-ی نه‌مردا هه‌موو كات له چه‌ند وشه‌یه‌كی زۆر ساده ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بێت، ئه‌وا ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه داگیركه‌رانی كوردستان بكاته خزمه‌تكاری خۆی)، ئه‌م دێڕه كه دیسان پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌ی مێژووی دووری نه‌ته‌وه‌یه به مێژووی ئه‌و كاته‌ی بارزانی مسته‌فا ئه‌و قسه‌ی تێدا كردووه، دیسان ئه‌مه ده‌بێته‌وه به دیرۆكێك بۆ تێگه‌یشتنی كورد له چه‌مكی ئازادی له مێژووی كۆن و تازه‌دا. ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌ی بارزانی مسته‌فا بۆ شۆڕش و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، ئێستا به‌هه‌مان شێوه بۆته نه‌خشه‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌موو داواكاری و هه‌وڵه‌كانیشی وه‌ك بارزانی مسته‌فا بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستان بپارێزێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاراستنی ئه‌م یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ی گه‌لی كوردستانیش له‌سه‌ر حیسابی خودی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بێت.
لایه‌نێكی دیكه له پێكهوهگرێدانهوهی جوگرافیا و مێژووی كوردستان و چه‌مكی شۆڕش كه له فیكری مسته‌فا بارزانی-یه‌وه فێری ده‌بین، ئه‌وه‌یه كاتێك شۆڕش ده‌ست پێده‌كات ئیدی زنجیره‌ی شۆڕشه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان له هه‌موو كوردستانی گه‌وره ده‌ستپێده‌كات، له‌وانه‌یه هێزێكی داگیركاری له قۆناخێكی دیاریكراوی مێژوویدا بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت، ئه‌ویش ته‌نیا له رووی سه‌ربازییه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری سه‌ركوت بكات، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی شۆڕشێك سه‌ركوت ده‌كرێت، سه‌ره‌تای شۆڕشێكی دیكه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، ئه‌و شۆڕشه‌ی دووباره ده‌ستپێده‌كاته‌وه نابێته شۆڕشێكی نوێ، وه‌ك زۆر جاران بۆ مه‌رامی حزبایه‌تی ته‌سك ئه‌م وشه‌یه به‌كار ده‌هێنین، به‌ڵكو شۆڕش كۆن و نوێی نییه و هه‌ر شۆڕشێك درێژه‌پێده‌ری شۆڕشه‌كه‌ی پێش خۆیه‌تی، له‌مه‌ش زیاتر شۆڕش بۆ ئامانجه‌كانی هێنده‌ی بۆ مێژووی شكۆی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی ده‌ستی داگیركاری خاكه‌كه‌ی داگیر نه‌كردووه، هیچ ئامانجی له‌وه نییه جوگرافیایه‌كی تازه، یان مێژوویه‌كی تازه دروست بكاته‌وه، شۆڕش دووباره مێژوو و جوگرافیا به مانا راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی پێناسه ده‌كاته‌وه و ده‌بێته ده‌ستپێكی ئه‌زموونێكی نوێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ جێگه‌ی خۆی، به‌ڵام هه‌رگیز مێژووییه‌كی جیاواز، یان جوگرافیایه‌كی جیاواز بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی دروست ناكات. راشكاوانه‌تر ئامانجی راسته‌قینه‌ی شۆڕشی كوردستان ئه‌وه بووه، ئه‌و په‌ڵه ناشیرینانه‌ی ده‌ستی داگیركاری له‌سه‌ر جوگرافیا و مێژووی كوردستان دروستی كردووه، جارێكی دیكه ئه‌و په‌ڵه ناشیرینانه بسڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌و جوگرافیا و مێژوویه‌ی په‌روه‌ردگار به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی كوردستانی به‌خشیوه، وه‌ك خۆی بدره‌وشێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن كۆپه‌ر نیكۆس ده‌یویست جوانی و درهوهشاوهیهیی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان له په‌ڵه‌ی ناشیرینی ته‌فسیری كه‌نیسه بۆ گه‌ردوون پاك بكاته‌وه.
