عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: كوردستان باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراق نییه
May 19, 2016
راپۆرتەکان
باخچه‌ی پشته‌وه، یان (باك یارد) زاراوه‌یه‌كه وه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌و جۆره دیزاینه‌ی خانووبه‌ره كه بایه‌خ ده‌دات به بوونی باخچه‌یه‌ك له به‌شی پشته‌وه‌ی خانوو كه تیایدا جۆره‌كانی گوڵ و رووه‌كی جوان و مه‌له‌وانگه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تێدایه.
ئه‌م زاراوه‌یه دواتر هاته نێو دنیای سیاسه‌ته‌وه، به‌و مانایه‌ی هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تان به‌ئاسانی ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه نێو كاروباری ده‌وڵه‌تێكی دراوسێیانه‌وه، له‌هه‌ر كاتێكدا پێویستیان پێ بێت.
ئه‌م حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقیش هه‌ر كاتێك به‌هێز بن، پشت له كورد و به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێكیش كێشه‌یان هه‌بێت، دێنه‌وه كوردستان و داوا له ئێمه ده‌كه‌ن ببینه فاكته‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه به‌ڵێنێكدا كه دواتر هیچیان جێبه‌جێ ناكه‌ن!
بۆیه ئه‌وان وا ده‌زانن كوردستان باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراقه و هه‌ر كاتێك ماندوو بن، یان كێشه‌یان هه‌بێت، رووی تێده‌كه‌ن، كه بێ كێشه‌ش بن، پشتی تێده‌كه‌ن. ره‌نگه ئه‌م بۆچوونه‌شیان له رابردوو وه‌رگرتبێت كاتێك له ساڵانی هه‌شتاكاندا رژێمی ئه‌وسای عێراق هه‌ولێری وه‌ك پایته‌ختی هاوینه‌ی عێراق ناساند‌و، به‌نیاز بوو هه‌موو هاوینێك حكومه‌تی عێراق بێت له هه‌ولێری ئه‌وسای ئۆتۆنۆمییه‌وه حوكمڕانیی عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌وه بوو ئه‌م پڕۆژه‌یه چاوی به رووناكی هه‌ڵنه‌هێنا و سه‌ری نه‌گرت.
بۆیه گرنگه بۆ ئێمه ئه‌مڕۆ وریا بین و ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه راسته لای ئێمه گۆڕانكاری روویداوه به ئاراسته‌ی هه‌وڵدان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام لای زۆرێك له سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق دنیا وه‌ك جارانه و هه‌ر وا ده‌زانن كوردستان باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراقه و واشده‌زانن هه‌ولێر پایته‌ختی هاوینه‌ی عێراقه!! بۆیه پێویسته خۆمان له‌هه‌ر گوفتار و ره‌فتارێك به‌دوور بگرین كه ده‌بێته‌وه مایه‌ی به‌ستنه‌وه‌مان به عێراقه‌وه.
له نموونه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شم ناونیشانی ئه‌و باسه‌یه كه له ساڵی (2013)دا نووسیم كاتێك په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵی په‌سه‌ندكردنی سروودێكی نیشتمانی بوو بۆ عێراق ، له‌و ساته‌شدا ده‌ویسترا دێڕه شێعرێكی كوردی بخرێته نێو سرووده‌كه‌وه كه ده‌ڵێت عێراق به كوردستانه‌وه جوانه، بۆیه ئه‌وسا ئه‌م باسه‌ی خواره‌وه‌م نووسی:
"له‌م عێراقه به‌زۆر به‌ده‌وڵه‌تكراوه‌ی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، هه‌ر ماوه ناماوه‌یه‌ك ئاڵا و سروودی نیشتمانی دێته گۆڕین، تا ئه‌و راده‌یه‌ی بووه به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه زۆرترن جار ئاڵا و سرووده نیشتمانییه‌كه‌ی گۆڕانكاری تێدا كراوه، به جۆرێك كه له ماوه‌ی كه‌متر له سه‌ده‌یه‌ك نزیكه‌ی (5)جار سرووده نیشتمانییه‌كه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه...."
دیاره كه خاڵی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (12)ی ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێت: به یاسایه‌ك ئاڵای عێراق و سرووده نیشتمانییه‌كه‌ی كه ئاماژه بۆ پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كات، رێكده‌خرێت.
لێره‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره كه لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خه‌ریكی داڕشتنی ئه‌م یاسایه‌یه و له دوادانیشتنیشیدا له رۆژی (18)ی (ته‌مموز)ی (2013)دا نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یویست دێڕێك به زمانی ئه‌وانیش له سرووده نیشتمانییه‌كه‌دا بوونی هه‌بێت.... دیاره كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له نێو ئه‌م عێراقه‌ی ئێستادا دێڕه شیعرێكی پێشنیاز كردووه بۆ نێو سروودی نیشتمانی عێراق، جا ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه‌ڕوو به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دێڕه شیعره كوردییه چییه و باس له‌چی ده‌كات؟ چونكه ئه‌م سه‌رنجه‌م له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دێڕه شیعره كوردییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه په‌رله‌مانتارانی كورد پێشنیازیان كردووه بۆ نێو سرودی نیشتمانی عێراق.
دێڕه شیعره كوردییه‌كه ده‌ڵێت: (عێراق به كوردستانه‌وه جوانه، پێكه‌وه‌ژیان داوای هه‌مووانه).
ئه‌م دێڕه ئاماژه‌یه بۆ چه‌ند خاڵێك:
یه‌كه‌م: نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێی یاسای سروودی نیشتمانیی عێراق، دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه كوردستان به‌شێكه له عێراق، ئه‌م دانپێدانانه له رووی ده‌ستوورییه‌وه راسته، به‌ڵام له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زیانی هه‌یه.
دووه‌م: ئه‌م دێڕه شیعره رۆڵی كوردستان له عێراقدا ده‌كاته رۆڵێكی جوانكاری ئیشی كوردستان ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر عێراق جوان بكات و، كوردستان ببێته باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراق.
سێیه‌م : ئێمه كه روومان له ئاینده‌یه و باس له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌كه‌ین و، چاوه‌ڕێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (سایكس پیكۆ) و (لۆزان) ده‌كه‌ین و، داوای مافی بڕیاردانی چاره‌نووس و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین، باش نییه به یاسا و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ئه‌م ئیقراره بكه‌ین كه عێراق به كوردستانه‌وه جوانه.
بۆیه پێشنیازی من ئه‌وه‌یه، یان هیچ دێڕه شیعرێكی كوردی تێدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌شبێت با ئه‌م دێڕه نه‌بێت كه مه‌غزای سیاسیی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ ئاینده، باسه‌كه لێره‌دا ته‌واو.
بۆیه جارێكی دیكه ده‌ڵێم: گرنگه بۆ ئێمه ئه‌مڕۆ وریا بین و ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه راسته لای ئێمه گۆڕانكاری روویداوه به ئاراسته‌ی هه‌وڵدان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام لای زۆرێك له سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق دنیا وه‌ك جارانه و هه‌ر وا ده‌زانن كوردستان باخچه‌ی پشته‌وه‌ی عێراقه و واشده‌زانن هه‌ولێر پایته‌ختی هاوینه‌ی عێراقه!!
