سەرۆك بارزانی بۆ وۆردڤیوو: سنورە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنها لەسەر كاغەز ماوون و لەسەر ئەرزی واقیع هەقیقەتێكی دیكە هەیە

سەرۆك بارزانی بۆ وۆردڤیوو: سنورە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنها لەسەر كاغەز ماوون و لەسەر ئەرزی واقیع هەقیقەتێكی دیكە هەیە
فەرهاد محەمەد
لە ژمارەی ئەمرۆی رۆژنامەی وۆردڤیو(Worldviwe) دیمانەیەكی سەرۆك بارزانی بڵاوكراوەتەوە كە تیایدا سەرۆك بارزانی نامەیەكی راشكاوانە ئاراستەی هەموو سەكردەكانی جیهان دەكات و پێیان رادەگەیەنێت كە سنورە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنها لەسەر كاغەز بوونیان ماوە و لەسەر ئەرزی واقیع هەقیقەتێكی دیكە هەیە و دەبێت ئەو هەقیقەتە لەبەر چاو بگێرێت، رۆژنامەكە سووربوونی سەرۆك بارزانی لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دەخاتە روو، ئەمەش بەشێكی ئەو راپۆرتەیە كە رۆژنامەنووس تریدی رۆبین (Trudy Rubin) لە ژمارەی ئەمرۆی وۆردڤیو بڵاوی كردۆتەوە، كە هەموو یەكشەمەیەك لە ژێر ئەم ناونیشانە لە www.philly.com .بڵاوی دەكاتەوە.
مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی راشكاوانە ئاراستەی سەكردەكانی جیهان دەكات:
(( لەگەڵ ئاژاوەو ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەراست خەلافەتی ئیسلامی داعش لە رووبەرێكی بەرفراوانی سوریا و عێراقدا بوونی هەیە، ئێستا كاتێكی باشە كە دووبارە چاو بە سنوری ناوچەكەدا بگێرێتەوە، بەڵام نەك وەك 100 ساڵ پێش ئێستا كاتێك بەریتانیاو فەرەنسا ئەم ناوچەیەیان دابەشكرد كەپرسیان بەكەس نەكرد، دەبێت ئەمجارە سەركردەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەشێك بن لەم پرۆژەیە))

ئومێدی بارزانی ئەوەی لەدووبارە دارشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دابمەزرێت، ئەو دەیەوێت ئەمساڵ ریفراندۆمیكی غەیر مولزەم ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی رای خەڵكی كوردستان لەبارەی سەربەخۆیەوە بزانێت. لەوكاتەی بارزانی قسەی بۆ دەكردین جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە سنورە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنها لەسەر كاغەز بوونیان ماوە و ئێستا لەسەر ئەرزی واقیع هەقیقەتێكی دیكە هەیە. ئەوە حاڵی عێراقە كە دەیبینت، كاتێك رژێمی سەدام حوسێن رووخا ، شەڕی مەزهەبگەرایی نێوان شیعەو سونە سەریهەڵدا، لەسوریاش ، رژێمەكەی زۆر دڕندانەو لە بەشێكیدا لەسەر بنەمای مەزهەبگەرایی وەڵامی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی وڵاتەكەی دایەوە. هەر ئەم فیتنە مەزهەبگەراییەش بوو رێگەی بۆ داعش خۆشكرد كە لە ناوچە سونیەكانی هەردوو بەری سوریا و عێراق بنكەی خۆی دابمەزرێنێت، تەنانەت بەبێ ئەوەی لەو ناوچانەشی كە سونە و شیعەش پێكەوە تێكەڵن نەتوانراوە لەیەكتری جیابكرێنەوە، بۆیە كوشت و كوشتار بەردەوامە، بۆیە پێویستە لەیەكتری جیابكرێنەوە، بەڵام ئەم جیاكردنەوەیە دەبێت لەچوارچێوەی هەرێمێكی فیدرالی تازە بێت، یان جیابوونەوەیەكی فەرمی بێت و دەبێت ئەم واقیعە تازەیەش لەبەرچاو بگیرێت.

دەوڵەتی سەربەخۆی بۆ كورد هەر لەدوای ریككەوتنی لۆزانەوە لە ساڵی 1923 ئومید و خەونی ئێمە بووە ، ئەم رێككەوتنە لەنێوان هاوپەیمانانی شەری یەكەمی جیهان و توركیای دوای دەسەڵاتی عوسمانی ئیمزاكراوە، بەپێی دیكۆمینتەكانی پێشتر بەڵێن لە كورد درابوو كە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ كورد دابمەزرێت لەسەر خاكی خۆی.. كورد لەدوای ساڵی 1991 ەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناوچەی دژە فرینی بۆ دامەزراند ، تا ئاستێكی زۆر خۆی خۆی بەرێوە بردووە، وێرای گەمارۆی ئابوری كێشە ناوخۆییەكانیش ، هەرێمی كوردستان بەشە هەرە سەقامگیرەكەی عێراق بووە و رۆڵێكی گەورەشی لە تیكشكان و پاشەكشەپێكردنی داعشدا گێراوە و پشوازیشمان لە دەیان هەزار ئاوارەی كریستیان و ئیزدیش كردووە.
بارزانی جەختی كردەوە، كە ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیەی لە كوردستانی عێراق دادەمەزرێت دەبێتە دورگەیەكی سەقامگیری لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا
Top