سەرۆك بارزانی، شەڕی داعش لەگەڵ بەرپرسانی کوەیت و ئیمارات تاوتوێ دەکات
June 13, 2015
راپۆرتەکان
دوا نیوه‌رۆی شەممە، مەسعود بارزانی, سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌یشتنه وڵاتی كوه‌یت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوه‌یت، له‌لایه‌ن شێخ سه‌باح خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پشوازی لێ كرا.
تەوەری سەرەكیی دیدار و چاوپێكەوتنەكانی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی كوەیت و ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو، شەڕی تیرۆریستانی داعش و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو دوو وڵاتە و تاوتوێكردنی كێشە و پێداویستییەكانی ئاوارە و پەنابەران و یارمەتیدانیان دەبێت.
ڕۆژی شەممە 13ـی 6ـی 2015 بارزانی، به یاوه‌ریی مەسرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و عەلی سندی، وەزیری پلاندانان و سەڵاحەدین بابەكر، وەزیری كارەبا و ژمارەیەك ڕاوێژكار لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێر لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی، بەرەو وڵاتانی كوەیت و ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو بەڕێ كەوت.
باسنيوز
